riklam

بەلەمێک وەرگەڕا و 26 کەس خنکان

جیهان 09:23 AM - 2026-11-22
بەلەمێکی گواستنەوە RFI

بەلەمێکی گواستنەوە

بەلەمێک لە باشووری نەیجیریا وەرگەڕا و بەهۆیەوە 26 کەس خنکان، هۆکاری وەرگەڕانەکەش بۆ کۆنی و خراپی بەلەمەکە دەگەڕێتەوە، هاوکات 24 کەسی تر رزگار کراون.

رۆژنامەی ڤانگاردی نەیجیری لە راپۆرتێکدا رایگەیاند: رۆژی هەینی بەلەمێک لە نەیجیریا کە پڕ بوو لەو سەرنشینانەی بەرەو ئاهەنگی بەخاکسپاردنی مردوویەک دەچوون، لە ناوەڕاستی گەشتەکەدا تووشی کێشەیەکی میکانیکی بوو و دواتر نوقم بووە.

ئاماژەی بەوەش داوە: لەو رووداوەدا 26 کەس گیانیان لەدەستداوەو 24 کەسیدیکە لە خنکان رزگارکراون و هۆکاری نقومبونەکەش بۆ کۆن و خراپبوونی بەلەمەکە و نەگونجاوبوونی بۆ بەکارهێنان دەگەڕێندرێتەوە.

ڕۆژنامەکە راشیگەیاندووە، کە هەموو ئەو کەسانەی لە ڕووداوەکەدا ڕزگاریان بووە، بۆ وەرگرتنی چاودێری و پێداویستییە پزیشکییەکان گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە، لە کاتێکدا بڕیارە ئۆپەراسیۆنی گەڕان و پشکنینەکان ئەمڕۆ یەکشەممەش بەردەوام بن.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket