riklam

روسیا و ئۆکراین لەسەر ئاڵوگۆڕی دیلەکان رێککەوتن

جیهان 03:05 PM - 2026-11-11
دانوستانی ئاشتی ئەبوزەبی Sky News

دانوستانی ئاشتی ئەبوزەبی

گەڕێکی نوێی دانوستانەکانی نێوان روسیا و ئۆکراین لە ئەبوزەبی پایتەختی ئیمارات، بە نێوەندگیریی ئەمریکا بەڕێوەچوو، کە تیایدا هەردوو لا لەسەر ئاڵوگۆڕی دیلەکانی نێوانیان و نەخشەرێگای دوای جەنگ رێککەوتن.

جارید کۆشنەر نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ ئاشتی، ڤلادیمێر مێدینسکی سەرۆکی شاندی دانوستانکاری ڕووسیا و نوێنەری شاندی ئۆکراین لە چەند راگەیەندراوێکی جیاوازدا، رایانگەیاند: کۆبوونەوەکان لەسەر پرسە مرۆییەکان و ئاڵوگۆڕی دیلەکان بەرهەمدار بوون و زەمینەیەکی ئەرێنی دروستبووە تا پێش کۆتایی ساڵ چارەسەرێکی گشتگیر بێتە کایەوە، دووپاتیان کردەوە کە هەوڵەکان خراوەتە گەڕ بۆ ئەوەی رێگری لە پێکدادانەکان بکەن.

کۆشنەر باسی لەوە کرد، کە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا کار بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ دەکات.

 ئاماژەی بەوەش کرد: پرسی خاک و سنوورەکان سەختترین بەشی گفتوگۆکان دەبێت، بەڵام دەرگای چارەسەری جێگرەوە کراوەیە و بڕیارە سەردانی مۆسکۆش بکات بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ پوتین پێش سازکردنی هەر لوتکەیەکی ڕاستەوخۆ لەگەڵ زێلینسکی.

لە بەرانبەردا، ڤلادیمێر مێدینسکی سەرۆکی وەفدی روسیا جەختی لە پێویستیی هێنانەکایەی سیستەمێکی ئەمنیی نوێ کردەوە و ڕەتیکردەوە هیچ پێشنیارێکی ڕاستەوخۆیان لە یەکێتیی ئەوروپاوە پێگەیشتبێت، هاوکات  نوێنەری ئۆکراین دووپاتیکردەوە کە پێویستە دانوستانەکان فرەلایەن بن بۆ دەستەبەرکردنی چارەسەرێکی بنەڕەتی و گەشبینی خۆییشی بۆ ڕێککەوتنی کۆتایی پێش سەری ساڵ دەربڕی.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket