riklam

نزار ئامێدى چاوی بە ئەردۆغان و گۆتێرێس دەکەوێت

عیراق 01:10 PM - 2026-11-11
وێنەیەکى دیدارەکە نوسینگەى راگەیاندنى سەرۆک کۆمارى عیراق

وێنەیەکى دیدارەکە

سەرۆککۆمار

سەرۆک کۆمارى عیراق لە پەراوێزی کۆنفرانسی کەشوهەوای نەتەوەیەکگرتووەکان لە شاری ئەنتاڵیای تورکیا، چاوی بە سەرۆکی تورکیا و ئەمیندارێتی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان کەوت.

فەرمانگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند: ئەمڕۆ چوارشەممە 11ى11ى2026  نزار ئامێدى سەرۆک کۆمارى عیراق چاوی بە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا و ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس ئەمیندارێتی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان کەوت.

ئاماژەى بە ئەوەدا: دیدارەکە لە پەراوێزی کرانەوەی کارەکانی کۆنفرانسی کەشوهەوای نەتەوەیەکگرتووەکان (COP31) هات کە لە شاری ئەنتاڵیای تورکیا بەڕێوەدەچێت.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket