riklam

16 ساڵ لەمەوبەر مام جەلال بە سەرۆك كۆماری عیراق هەڵبژێردرایەوە

کوردستان 09:26 AM - 2026-11-11
سەرۆك مام جەلال PUKMEDIA

سەرۆك مام جەلال

سەرۆک مام جەلال

سەرۆك مام جەلال لە 6ی نیسانی 2005 دوای هەڵبژاردنی لەلایەن ئەنجومەنی نیشتمانی عیراقەوە  پۆستی سەرۆك كۆماری عیراقی پێدرا و لە 11-11-2010 بەزۆرینەی دەنگ جارێكی دیكە بە سەرۆك كۆمار بۆ خولی دووەم هەڵبژێردرایەوە.

بە هەڵبژاردنەوەشی سەرۆك مام جەلال بووە یەكەم سیاسی كورد لەمێژووی عیراقدا كە پۆستی سەرۆكی وڵات لەئەستۆ بگرێت، هەروەها یەكەم سەرۆك كۆماری هەڵبژێردراوە لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەمێژووی ئەو وڵاتەدا لەبیستەكانی سەدەی رابردوودا و یەكەم سەرۆك كۆماری عیراقە كە لەژێر دەستوری نوێی عیراقدا هەڵبژێردرابێت.

لەسەردەمی سەرۆك كۆماريی مام جەلال-دا بەهۆی سیاسەتی حەكیمانەی سەرۆك مام جەلالەوە ئاشتەوایی و برایەتی لەنێوان لایەنە سیاسيیەكانی عیراقدا هەبوو، بەو هۆیەشەوە لەلایەن ئایەتوڵا سەید عەلی سیستانی مەرجەعیيەتی باڵای شیعەكان نازناوی سەمامی ئەمانی پێبەخشرا.

لەدوای نەخۆشكەوتنی سەرۆك مام جەلالەوە عیراق بەدۆخێكی سیاسی زۆر نالەباردا تێپەڕی و چەندین كێشەی سیاسی و مەزهەبی رووی لەعیراق كردووە، بەشاهیدی گەورە سیاسەتمەدارانی جیهان و عیراق و كورد تەنها كەس توانای راگرتنی هاوسەنگی سیاسی لەنێوان لایەنە سیاسیەكان و توێژە جیاوازەكانی عیراق هەبووبێت تەنها سەرۆك مام جەلال بووە.

مام جەلال تاڵەبانی كوڕی حسامەدین كوڕی نورەڵڵای تاڵەبانی رێكەوتنی 12ی تشرینی دووەمی ساڵی 1933 لەگوندی كلكانی بناری چیای كۆسرەت لەدایك بووە سەرەتای منداڵی هەر لەو گوندە دەبێت، پاشان باوكی دەبێتە رێبەری تەكیەی تاڵەبانی لەكۆیە لەماڵەوە دەچنە ئەوێ و خوێندنی سەرەتای لەو شارە تەواو دەكات، قۆناغی ئامادەی لەكەركوك و هەولێر تەواو دەكات. 

مام جەلال لەتەمەنی لاوێتیدا تێكەڵی كاری سیاسی دەبێت، لەمانگی شوباتی ساڵی 1953 سەرپەرشتی سازدانی یەكەمین كۆنگرەی یەكێتی قوتابیان دەبێت و هەر لەو كۆنگرەیەدا بەسكرتێری گشتی ئەو رێكخراوە هەڵدەبژێردرێت و هەر لەهەمان ساڵدا دەبێتە یەكێك لەدامەزرێنەرانی یەكێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان و ساڵانی 1953 بۆ 1955 دەبێتە سكرتێری لاوانی دیموكرات، ساڵی 1959 كۆلێژی یاسا لەبەغدا تەواو دەكات.

سەرۆك مام جەلال لە18ی كانوونی یەكەمی ساڵی 2012 لەبەغداد دۆخی تەندروستی ناجێگیر بوو، لەدوای ئەو نەخۆشكەوتنەی مام جەلال عیراق و گەلەكەی رووبەڕوی كێشەی گەورە بوونەوە، جگە لەشەڕی تائیفی نێوان شیعەو سونە، تەنانەت پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و عیراق بەتەواوی تێكچوو، تاكو دواتر لە 3-10-2017 سەرۆك مام جەلال لەنەخۆشخانەیەكی شاری بەرلینی ئەڵمانیا دڵە گەورەكەی لەلێدان كەوت.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket