riklam

قوباد تاڵەبانی: هاوخەمی خانەوادەی كۆچكردووان دانیشتووانی هەولێرین

پرسەنامە 11:31 PM - 2026-11-08
پرسەنامە PUKMEDIA

پرسەنامە

پرسەنامە

قوباد تاڵەبانی، پەیامێكی هاوخەمی ئاڕاستەی هاونیشتمانییانی هەولێرو كەسوكاری قوربانیای لافاوەكە دەكات و رایدەگەیەنێت: هاوخەمی خانەوادە و كەسوكاری ئازیزی كۆچكردووان و هەموو دانیشتووانی خۆشەویستی شاری هەولێرین. 

دەقی پەیامەكە:

زۆر دڵگرانین بە گیانلەدەستدانی محەمەد رەسوڵ حەمەدئەمین و مستەفا سەركەوت خدر بەهۆی لافاوەكەی شەوی رابردووی شاری هەولێرەوە. هاوخەمی خانەوادە و كەسوكاری ئازیزی هەردوو كۆچكردوو و هەموو دانیشتووانی خۆشەویستی شاری هەولێرین. خوای گەورە روحیان بە بەهەشت شاد بكات و ئارامی و سەبووری بە هەموو لایەكمان ببەخشێت.

قوباد تاڵەبانی

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket