riklam

د.رێواز فایەق: ژنان بەشێكی گرنگن لەسەركەوتن و پەرەپێدانی بەردەوامی هەر كۆمەڵگەیەك

ی ن ک 01:23 PM - 2026-09-08
ئەكادیمیای ژنان بۆ سەركردایەتی، سەردانی مەكتەبی سیاسی كرد PUKMEDIA

ئەكادیمیای ژنان بۆ سەركردایەتی، سەردانی مەكتەبی سیاسی كرد

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

ئەمڕۆ 8ی 9ی 2026، وەفدێكی ئەكادیمیای ژنان بۆ سەركردایەتی، سەردانی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی كردو لەلایەن د. رێواز فایەق، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتییەوە پێشوازیی لێكرا.

وەفدی ئەكادیمیای ژنان كە پێكهاتبوون لە نوێنەرانی پارتە سیاسییەكان كورتەیەكیان لە بارەی كارو چالاكییەكانیان لەخزمەتی كاراكردنی رۆڵی ژنان لە كایەی گشتیدا پێشكەش كرد.   

د. رێواز فایەق رۆڵی ئەكادیمیاكەی لەبایەخدان و هەوڵەكانیان لەپرسی ژنان و گەشەپێدانی رۆڵیان پڕۆسەی بەشداریی و بڕیاردان  لەسەرجەم كایەكاندا بەرز نرخاند.

لەكۆبوونەوەیەكدا  كە ستران عەبدوڵڵا، لێپرسراوی سكرتاریەتی مەكتەبی سیاسی ئامادەی بوو، ئەكادیمیای ژنان پڕۆژەیەكی كاریان پێشكەشی مەكتەبی سیاسی كرد، د.ڕێواز فایەق پشتیوانی یەكێتی بۆ پرسی ژن و ئەكادیمیاكە دووپاتكردەوەو هیوای خواست ئەكادیمیای ژنان بۆ سەركردایەتی، لەگەڵ رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی هەوڵەكانیان فراوانتر بكەن و هەماهەنگی زیاتر بكەن بۆ كاری پێكەوەیی و گەورەتر لەپرسی ژناندا. 

جەختیشی  كردەوە: كە ژنان بەشێكی گرنگن لەسەركەوتن و پەرەپێدانی بەردەوامی هەر كۆمەڵگەیەك و بەشداری كرداری ژنانی لەجومگەكانی بەرپرسیارێتی و بڕیارداندا بەپێوستیەكی ئەم قۆناغەی تێكۆشانی سیاسیی  وەسفكرد.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket