وەزارەتی دارایی وادەی دابەشکردنی مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەستی ڕاگەیاند
کوردستان 08:30 PM - 2026-09-19
PUKMEDIA
دینارى عیراقى
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان وادەی دابەشکردنی
مووچەی مانگی ئابی مامۆستایانی گرێبەستی پەروەردە و خوێندنی باڵا، هاوکات سەرجەم ئەو
فەرمانبەرانەی ڕاگەیاند کە لە دوای 1ى7ى2024ەوە دامەزراون و شایستەکانیان لەسەر
داهاتی ناوخۆ خەرج دەکرێت.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری
لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکراى دەکات: مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لە فەرمانبەرانی
هەمیشەیی و گرێبەست دابەشدەکرێت.
ڕوونى دەکاتەوە: ڕۆژی دوو شەممە (21 ی
ئەیلوول ) دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئابی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی
پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەکرێت و تا ڕۆژی پێنج شەممە (24 ی
ئەیلوول ) سەرجەمیان مووچەکانیان وەردەگرن .
ئاماژە بە ئەوەش دەکات: هاوکات
لەهەمان کاتدا دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئابی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە
دەکرێت کە لەدوای ( 1ى7ى2024 ) بە شێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی
دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم دامەزراون و شایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی
کوردستان خەرج دەکرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

