لیژنەی نەوت و گاز هۆكارەكانی قەیرانی سووتەمەنی تاوتوێ دەكات
عیراق 06:03 PM - 2026-09-07
راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
لێژنەی نەوت و گاز هۆكارەكانی قەیرانی سووتەمەنی تاوتوێ دەكات
بە سەرۆكایەتی هەرێم كەمال ئاغا، لیژنەی نەوت و گازی ئەنجومەنی نوێنەران، سەردانی كۆمپانیاكانی دابەشكردن و پاڵاوتنی ناوەڕاستی كردو جەختی لەسەر دۆزینەوەی چارەسەری هەمیشەیی بۆ قەیرانی سووتەمەنی كردەوە.
بەپێی راگەیەنراوێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، كە وێنەیەكی بۆ PUKMEDIA نێردراوە: لیژنەی نەوت و گاز و سامانە سروشتییەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، ئەمڕۆ 7ی 9ی 2026، بە سەرۆكایەتی هەرێم كەمال ئاغاو بە ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنەكە، سەردانی كۆمپانیای دابەشكردنی بەرهەمە نەوتییەكان و كۆمپانیای پاڵاوتنی ناوەڕاستی كرد، ئەمەش بە مەبەستی لەنزیكەوە ئاگاداربوون لە دۆخی دابینكردن و دابەشكردنی بەرهەمە نەوتییەكان، دەستنیشانكردنی هۆكارەكانی قەیرانی سووتەمەنی و تاوتوێكردنی ئەو رێوشوێنانەی كە دەبنە هۆی چارەسەركردنی و پەرەپێدانی بەرهەمهێنانی نیشتمانی.
ئاماژە بەوەشكراوە: لیژنەكە لە چۆنییەتی كاركردنی میكانیزمەكانی دابینكردن و دابەشكردنی بەرهەمە نەوتییەكان كۆڵییەوە، هەروەها باسی لە دیارترین ئەو بەربەستانە كرد كە كاریگەرییان لەسەر رەوتی گەیشتنی سووتەمەنی هەیە، لەگەڵ خستنەڕووی ئەو رێوشوێنانەی كە گیراونەتەبەر بۆ چارەسەركردنی ئاڵۆزییەكان و دڵنیابوون لە جێگیریی دابینكردن و پڕكردنەواتەوەی پێداویستییەكانی هاووڵاتیان و كەرتە جیاوازەكان.
هاوكات هەرێم كەمال ئاغا، رایگەیاند: بۆ چارەسەركردنی قەیرانی سووتەمەنی ناكرێت تەنها پشت بە رێوشوێنی كاتیی ببەسترێت، بەڵكو پێویستە چارەسەری بەردەوام و گشتگیر بدۆزرێتەوە كە پەرەپێدانی تواناكانی بەرهەمهێنان، پاڵاوتن و دابەشكردن لەخۆ بگرێت، بە جۆرێك كە ئاسایشی وزە بەهێز بكات و سەقامگیری بازاڕی ناوخۆ مسۆگەر بكات.
لیژنەكە دووپاتیكردەوە: چارەسەركردنی قەیرانی سووتەمەنی پێویستی بە چارەسەری بنەڕەتی و هەمیشەیی هەیە كە پشت بە دەستنیشانكردنی هۆكارەكانی قەیرانەكە و چارەسەركردنیان بە شێوەیەكی راستەوخۆ ببەستێت، سەرباری بەرزكردنەوەی كارایی سیستمی دابینكردن و دابەشكردن، بەجۆرێك كە دڵنیایی بدات لە بەردەوامی گەیشتنی بەرهەمە نەوتییەكان و سنوورێك بۆ دووبارەبوونەوەی قەیرانەكان لەبازاڕی ناوخۆدا دابنێت.
هاوكات لیژنەكە جەختی لەسەر گرنگیی پشتگیریكردنی كەرتی پاڵاوتن و بەرزكردنەوەی كارایی پاڵاوتنە نیشتمانییەكان و چارەسەركردنی ئەو بەربەستانە كردووەتەوە كە سنوور بۆ توانا بەرهەمهێنەكانیان دروست دەكەن، دووپاتیشی كردەوە كە زیادكردنی بەرهەمی ناوخۆیی بەشداری دەكات لە كەمكردنەوەی پشت بەستن بە هاوردەكردنی بەرهەمە نەوتییەكان، تا ئەو كاتەی دەگەینە ئاستی خۆژێنی و دابینكردنی پێویستی بازاڕ لە بەرهەمی نیشتمانی.
لە كۆتایی ئەو دوو سەردانەدا، لیژنەكە دەستخۆشی لە هەوڵی ستاف و كارمەندانی هەردوو كۆمپانیاكە كرد و جەختی لەسەر بەردەوامی رۆڵی چاودێریكردنی خۆی كردەوە لە بەدواداچوونی دۆسیەی بەرهەمە نەوتییەكاندا و پشتگیریكردنی ئەو ڕێوشوێنانەی كە بەشداریی دەكات لە جێگیربوونی دابینكردن، زیادكردنی بەرهەمی نیشتمانی، كەمكردنەوەی هاوردەكردن و گەیشتن بە خۆژێنی.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی وەستا رەسوڵ دەکات
05:13 PM - 2026-09-20 -
وەزیری دارایی عیراق: فەرمانبەرانی گرێبەست لەسەر میلاکی هەمیشەیی جێگیـردەکرێن
03:28 PM - 2026-09-20 -
لە لوتكەی نەتەوە یەكگرتووەكان تاوتوێی جەنگ و زیرەكی دەستكرد دەكرێت
09:30 AM - 2026-09-20 -
لهههرێمی كوردستان زهنگی ساڵی نوێی خوێندن لێدرا
09:04 AM - 2026-09-20
ئەمانەش ببینە
كاروان گەزنەیی: یەكێتی سورە لەسەر ئەو بەڵێنانەی لەكاتی هەڵبژاردن بە خەڵكی كوردستانی داوە
07:01 PM - 2026-09-20
وەزارەتی نەوتی عیراق: رۆژانە 2.6 ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردە دەکرێت
03:46 PM - 2026-09-20
بەئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی بنكەی پێدانی ڤیزای توركیا لەسلێمانی كرایەوە
12:37 PM - 2026-09-20
کۆبوونەوەی ئابووریی ئەمریکا و چین لە نیویۆرک بەڕێوەدەچێت
11:46 AM - 2026-09-20
زۆرترین خوێنراو
-
وەزیری دارایی عیراق: فەرمانبەرانی گرێبەست لەسەر میلاکی هەمیشەیی جێگیـردەکرێن
عیراق 03:28 PM - 2026-09-20 -
بەئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی بنكەی پێدانی ڤیزای توركیا لەسلێمانی كرایەوە
کوردستان 12:37 PM - 2026-09-20 -
کۆبوونەوەی ئابووریی ئەمریکا و چین لە نیویۆرک بەڕێوەدەچێت
جیهان 11:46 AM - 2026-09-20 -
هاوخەمی ڕفعەت عەبدوڵا بۆ كۆچی دوایی خاتوو خانم عومەر لەتیف
پرسەنامە 11:40 AM - 2026-09-20 -
مەكتەبی سیاسی سەرەخۆشی لە وەستا رەسوڵ دەكات
پرسەنامە 11:25 AM - 2026-09-20 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا سەرەخۆشی لە وەستا رەسوڵ دەكات
پرسەنامە 11:18 AM - 2026-09-20 -
هاوخەمی مەكتەبی سیاسی بۆ كۆچی دوایی عومەر حەمەئەمین بەرزنجی
پرسەنامە 10:18 AM - 2026-09-20 -
لە لوتكەی نەتەوە یەكگرتووەكان تاوتوێی جەنگ و زیرەكی دەستكرد دەكرێت
جیهان 09:30 AM - 2026-09-20




.png)
.png)

دابەزێنە

