riklam

هەڤاڵ نزار: سەربەرزم بەو خەباتەی وەك پێشمەرگەی یەكێتی و شۆڕشی نوێ كردوومە

ی ن ک 03:14 PM - 2026-09-07
سەردانی وەفدی مەكتەبی سكرتارییەت بۆلای هاوڕێ نزار راگەیاندنی مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال

سەردانی وەفدی مەكتەبی سكرتارییەت بۆلای هاوڕێ نزار

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

رۆژی 7ـی ئەیلول 2026، وەفدی مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال لە شاری سلێمانی پێشمەرگەو تێكۆشەری دێرین هەڤاڵ لەتیف ساڵح ئەحمەد ناسراو بە ( هاوڕێ نزار ) یان بەسەركردەوە .

لەو سەردانەدا، ئەندامانی وەفدی مەكتەبی سكرتارییەت بە گرنگییەوە لە هەواڵ و بارودۆخی تەندروستی هەڤاڵ نزار یان پرسییەوەو هیوای تەندروستی باشتریان بۆ خواست .

هاوكات وەفدی مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال ستایشی خەبات و تێكۆشانی هەڤاڵ نزار یانكرد وەك كادر و پێشمەرگەیەكی ورە قایم كە لەڕۆژە سەختەكانی خەباتی شاخدا ئازایانە هاتبووە مەیدانەكەو بێگوێدانە زەبر و زەنگی رژێمی بەعسی فاشیست بە گڕوتینی یەكێتیانەوە خەباتی دەكرد بۆ رزگاری گەلەكەی . 

لەبەرامبەر ئەو رابردووە پڕشنگدارەشدا مەكتەبی سكرتارییەت پەیامی وەفاداری سەرۆك بافڵ و قوباد تاڵەبانیان ئاڕاستەكرد  .

لایخۆیەوە، هەڤاڵ نزار وێڕایی خۆشحاڵی بۆ بەسەركردنەوەكەی جەختی كردەوە سەربەرزم بەو خەباتەی كردوومە وەك كادرو پێشمەرگەیەكی یەكێتیی و شۆڕشی نوێ .

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket