ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق خوێندنەوەی یەکەم بۆ سێ پڕۆژەیاسا دەکات
عیراق 10:37 AM - 2026-09-07
راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
وێنەى کۆبونەوەیەکى رابردو
بڕیارە ئەمڕۆ 7ى 9ی 2026، ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دانیشتنی ژمارە (16)ی
خۆی لە چوارچێوەی خولی هەڵبژاردنی شەشەم، ساڵی یەکەمی یاسادانان و وەرزی دووەمدا
ئەنجامبدات، کە تێیدا خوێندنەوەی یەکەم بۆ سێ پڕۆژەیاسا ئەنجام دەدات.
بەگوێرەى کارنامەى بڵاوکراوە، ئەمڕۆ ئەنجومەنى نوێنەران لە سەعات
(1:00)ی دوای نیوەڕۆ کۆبوونەوەى خۆى بە خوێندنەوەی چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز
دەستپێدەکات و بەرنامەی کارەکە ئەم بڕگانەی خوارەوە لەخۆدەگرێت:
خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای چوونەپاڵ ڕێککەوتننامەی بنەڕەتیی
ڕێکخراوی گەشەپێدانی ئافرەتان لە وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوی هاوکاریی ئیسلامی
(لەلایەن لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، کە لە 2 ماددە پێكهاتووە).
خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای
هەموارکردنی یەکەمی یاسای مامەڵەکردن بە کەرەستە کشتوکاڵییەکان ژمارە (46)ی ساڵی 2012
(لەلایەن لێژنەی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و ژینگە و زۆنگاوەکان، بە هاوکاری
لێژنەی یاسایی، کە لە 8 ماددە پێكهاتووە).
خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای شەراکەت لەنێوان کەرتی گشتی و کەرتی
تایبەتدا (لەلایەن لێژنەی ئابووری و پێشەسازی و بازرگانی، کە لە 27 ماددە
پێكهاتووە).
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی وەستا رەسوڵ دەکات
05:13 PM - 2026-09-20 -
وەزیری دارایی عیراق: فەرمانبەرانی گرێبەست لەسەر میلاکی هەمیشەیی جێگیـردەکرێن
03:28 PM - 2026-09-20 -
لە لوتكەی نەتەوە یەكگرتووەكان تاوتوێی جەنگ و زیرەكی دەستكرد دەكرێت
09:30 AM - 2026-09-20 -
لهههرێمی كوردستان زهنگی ساڵی نوێی خوێندن لێدرا
09:04 AM - 2026-09-20
ئەمانەش ببینە
كاروان گەزنەیی: یەكێتی سورە لەسەر ئەو بەڵێنانەی لەكاتی هەڵبژاردن بە خەڵكی كوردستانی داوە
07:01 PM - 2026-09-20
وەزارەتی نەوتی عیراق: رۆژانە 2.6 ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردە دەکرێت
03:46 PM - 2026-09-20
بەئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی بنكەی پێدانی ڤیزای توركیا لەسلێمانی كرایەوە
12:37 PM - 2026-09-20
کۆبوونەوەی ئابووریی ئەمریکا و چین لە نیویۆرک بەڕێوەدەچێت
11:46 AM - 2026-09-20
زۆرترین خوێنراو
-
وەزیری دارایی عیراق: فەرمانبەرانی گرێبەست لەسەر میلاکی هەمیشەیی جێگیـردەکرێن
عیراق 03:28 PM - 2026-09-20 -
بەئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی بنكەی پێدانی ڤیزای توركیا لەسلێمانی كرایەوە
کوردستان 12:37 PM - 2026-09-20 -
کۆبوونەوەی ئابووریی ئەمریکا و چین لە نیویۆرک بەڕێوەدەچێت
جیهان 11:46 AM - 2026-09-20 -
هاوخەمی ڕفعەت عەبدوڵا بۆ كۆچی دوایی خاتوو خانم عومەر لەتیف
پرسەنامە 11:40 AM - 2026-09-20 -
مەكتەبی سیاسی سەرەخۆشی لە وەستا رەسوڵ دەكات
پرسەنامە 11:25 AM - 2026-09-20 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا سەرەخۆشی لە وەستا رەسوڵ دەكات
پرسەنامە 11:18 AM - 2026-09-20 -
هاوخەمی مەكتەبی سیاسی بۆ كۆچی دوایی عومەر حەمەئەمین بەرزنجی
پرسەنامە 10:18 AM - 2026-09-20 -
لە لوتكەی نەتەوە یەكگرتووەكان تاوتوێی جەنگ و زیرەكی دەستكرد دەكرێت
جیهان 09:30 AM - 2026-09-20




.png)
.png)

دابەزێنە

