دەستپاکی عیراق: لە مانگێکدا 78 تۆمەتبار لەکاتی ئەنجامدانی تاواندا دەستگیرکراون
عیراق 03:57 PM - 2026-09-06
میدیاکان
لۆگۆی دەستەی دەستپاکی عیراق
دەستەی دەستپاکی عیراق ئاماری کار و چالاکییەکانی مانگی ئابی 2026ی
بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لە ماوەی ئەو مانگەدا 191 پرۆسەی دەستبەسەرداگرتن لە
دۆسیەکانی پەیوەست بە پاراستنی سامانی گشتی و ئەرکی دەوڵەتدا ئەنجام دراون و 78
تۆمەتباریش لەکاتی ئەنجامدانی تاواندا دەستگیرکراون
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی دەستەی دەستپاکی : لە ماوەی ئەو مانگەدا 78
تۆمەتبار لە کاتی ئەنجامدانی تاواندا دەستگیرکراون، هەروەها 27 فەرمانی دادوەری بۆ
دەستگیرکردن و بانگهێشتکردنی کەسانی خاوەن پلەی تایبەت دەرچووە، هاوکات 75 كەسیش وەک تاوانبار ناسێنراوە، هەروەها 81 کەسی دیکەش سزای
جۆراوجۆیان بەسەردا سەپێندراوە.
دەستەی دەستپاکی ئاماژەی بەوەشکردووە: کە هەر لەو ماوەیەدا 53 دۆسیەی
تایبەت بە وەرگرتنەوەی خانووبەرە و سامانی بەقاچاخبراو بەدواداچوونیان بۆ کراوە،
هەروەها سێ هەزار و 449 فۆڕمی ئاشکراکردنی ئەستۆپاکی دارایی لە بەرپرسان
وەرگیراوەتەوە.
لە بەشێکی دیکەی ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە 71 سەردانی مەیدانی بۆ
چاودێریکردنی کاری فەرمانبەران لە دامودەزگاکانی دەوڵەتدا ئەنجامدراوە، لەگەڵ
ئامادەکردنی سێ ڕاپۆرت بۆ دەستنیشانکردنی کێشە و دیاردە نەرێنییەکان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی وەستا رەسوڵ دەکات
05:13 PM - 2026-09-20 -
وەزیری دارایی عیراق: فەرمانبەرانی گرێبەست لەسەر میلاکی هەمیشەیی جێگیـردەکرێن
03:28 PM - 2026-09-20 -
لە لوتكەی نەتەوە یەكگرتووەكان تاوتوێی جەنگ و زیرەكی دەستكرد دەكرێت
09:30 AM - 2026-09-20 -
لهههرێمی كوردستان زهنگی ساڵی نوێی خوێندن لێدرا
09:04 AM - 2026-09-20
ئەمانەش ببینە
كاروان گەزنەیی: یەكێتی سورە لەسەر ئەو بەڵێنانەی لەكاتی هەڵبژاردن بە خەڵكی كوردستانی داوە
07:01 PM - 2026-09-20
وەزارەتی نەوتی عیراق: رۆژانە 2.6 ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردە دەکرێت
03:46 PM - 2026-09-20
بەئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی بنكەی پێدانی ڤیزای توركیا لەسلێمانی كرایەوە
12:37 PM - 2026-09-20
کۆبوونەوەی ئابووریی ئەمریکا و چین لە نیویۆرک بەڕێوەدەچێت
11:46 AM - 2026-09-20
زۆرترین خوێنراو
-
وەزیری دارایی عیراق: فەرمانبەرانی گرێبەست لەسەر میلاکی هەمیشەیی جێگیـردەکرێن
عیراق 03:28 PM - 2026-09-20 -
بەئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی بنكەی پێدانی ڤیزای توركیا لەسلێمانی كرایەوە
کوردستان 12:37 PM - 2026-09-20 -
کۆبوونەوەی ئابووریی ئەمریکا و چین لە نیویۆرک بەڕێوەدەچێت
جیهان 11:46 AM - 2026-09-20 -
هاوخەمی ڕفعەت عەبدوڵا بۆ كۆچی دوایی خاتوو خانم عومەر لەتیف
پرسەنامە 11:40 AM - 2026-09-20 -
مەكتەبی سیاسی سەرەخۆشی لە وەستا رەسوڵ دەكات
پرسەنامە 11:25 AM - 2026-09-20 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا سەرەخۆشی لە وەستا رەسوڵ دەكات
پرسەنامە 11:18 AM - 2026-09-20 -
هاوخەمی مەكتەبی سیاسی بۆ كۆچی دوایی عومەر حەمەئەمین بەرزنجی
پرسەنامە 10:18 AM - 2026-09-20 -
لە لوتكەی نەتەوە یەكگرتووەكان تاوتوێی جەنگ و زیرەكی دەستكرد دەكرێت
جیهان 09:30 AM - 2026-09-20




.png)
.png)

دابەزێنە

