riklam

ناكۆكی نێوان شەهید شیهاب و شەهید ئارام

بیروڕا 12:09 PM - 2026-08-12
مامۆستا جەعفەر

مامۆستا جەعفەر

ماوەیەكە كەسانێك، لە سەنگەری دژایەتی یەكێتییەوە، لە پەنا و پەسێری تۆڕەكۆمەڵایەتییە نا بەرپرسیارەكانەوە ژەهراوی خەست دەڕێژن، كەسوكاری شەهید شیهاب و شەهید ئارام  گەورەییان نواند و پەیوەندیان پێوە كردم، بە هەمانشێوە چەند بەرپرسێكی یەكێتیش پەیوەندییان پێوە كردم، جەختیان لەسەر ئەوە كردەوە: 

(دەستێكی گومانلێكراوی هەواڵگری، دژ بە هەموو مێژووی یەكێتی كەوتووەتە جووڵە، بە حیسابی خۆی دەیەوێت: شكۆ، شانازی، رەمز و سیمبۆلە جوانەكانی ئەم گەلە بشێوێنێت).

ئەوەی پەیوەندیی بە یەكێتییەوە هەیە، ئەوە لە دەرەوەی بازنەی بەرپرسیارێتی منە: یەكێتی مەكتەبی راگەیاندن و گوتەبێژی خۆی هەیە و دەتوانێت لە رێگەی یاساوە داكۆكی لە مێژووی خۆی بكات، ئەگەر هەر بە راست ئەم مێژووە بە مێژووی خۆی دەزانێت!.



من وەكو كەسێكی ئەكادیمی، دوور و نزیك كاك شیهاب و كاك ئارامم دەناسی، ئەوكاتە ئەندامی كۆمەڵەش بووم، لە سۆنگەی نزیكایەتیمەوە لەگەڵ ئەندامانی ئەم دوو بنەماڵەیە، دەمەوێت ئەم روونكردنەوە كورتە پێشكەش بكەم:

یەكەم: لە رووی خزمایەتییەوە، شەهید شیهاب و شەهید ئارام ئامۆزای یەكتری بوون، پێكەوە لە یەك رێكخراودا كاریان كردووە، كاك شاسوار، كاك شیهابی بە برا گەورە داناوە، لەوانەشە لە قۆناغێكی گەنجایەتیدا پەیوەندی لێوە فێربوون، پەیوەندی مامۆستا و قوتابی لە نێوانیاندا هەبووبێت، من لە كاك ئارامم بیستووە، ساڵی 1974 هەردووكیان پێكەوە ویستوویانە سەردانی رەوانشاد ئیدریس بارزانی بكەن، كاك ئارام جێگری وەزیری (ئەمانەی عەدل و ئەوقاف) بووە. جارێكیش لە رێگەی رەوانشاد هادیە سوور و فازیل سۆرانییەوە هەوڵی دیدارێك دراوە، بارزانی نەیویستووە بیانبینێت، پرسیارەكەی من ئەوەیە، ئەگەر ئەم  دوو كەسایەتییە ئەوەندە ناكۆك و دڕدۆنگ بووبن، ئەدی بۆ پێكەوە دەیانەوێت سەری بارزانی بدەن؟ 

چەند كەسێكی تر لە سەركردایەتی هەبوون لەناو كۆمەڵەدا، بەرپرسیارێتییان لە كاك ئارام باڵاتر بووە و زۆربەی كاتیش لەگەڵ كاك شیهاب پێكەوەبوون، بۆ ئەم دووانە پێكەوە دەیانەوێت ئەم دیدارە بكەن؟

لە رووی خزمایەتییەوە، شەهید شیهاب و شەهید ئارام ئامۆزای یەكتری بوون، پێكەوە لە یەك رێكخراودا كاریان كردووە، كاك شاسوار، كاك شیهابی بە برا گەورە داناوە، لەوانەشە لە قۆناغێكی گەنجایەتیدا پەیوەندی لێوە فێربوون، پەیوەندی مامۆستا و قوتابی لە نێوانیاندا هەبووبێت.

شتێكی سروشتییە لەنێوان ئەم دوو كەسایەتییە گەورەیەدا، تێگەیشتن و دنیابینی و تێڕوانینی جیاواز هەبووبێت، ئەوە راستە لە هەندێ قۆناخدا رەخنەیان لە یەكتری گرتبێت، سەبارەت بە تەكنیكی كاركردن و رێكارەكانی رێكخستن، هەریەكەیان لە گۆشەنیگایەكەوە هێشووەكانی رێكخستنی بینیوە، لەڕووی ئایدیۆلۆجیاوە، دەربارەی چەمكی (ئەندێشەی ماوتسیتۆنگ) لای كاك شیهاب زۆر خەستوخۆڵ بووە، لە كتێبی (بە خەونی گەورەوە كەوتینەڕێ) باسی لایەنی ترم كردووە، لەگەڵ ئەوەشدا ئامۆزا و هاوڕێ بوون و رێزی یەكتریان زۆر گرتووە.

دووەم:
كاك شیهاب و مامۆستا جەعفەر عەبدولواحید و هاوڕێكانی تری گروپی زیندان  بیستوویانە (كۆمیتەی هەرێمەكان) دروستبووە، کاك ئارام رۆڵی رابەرایەتی لەناو كۆمەڵەدا دەگێڕێت، زۆریان پێباشبووە و داوایان لەو هاوڕێیانە كردووە كە سەردانیان دەكەن پشتیوانی كاك ئارام و (كۆمیتەی هەرێمەكان) بكەن.
كاك ئارام چەند جارێك برای بەڕێز حاجی مەمۆ (مامۆستا عەباس محەمەد) دەبینێت، حاجی مەمۆ ساڵی 1974 لێپرسراوی كاك شاسوار جەلال بووە، ئەو نامەیەك بۆ كاك شیهاب و مامۆستا جەعفەر دەنووسێت كە ئەوكاتە لە زیندان بوون، نامەكە بە كورتی لەسەر (راپۆرتی شوبات) بووە، كاك شیهاب و مامۆستا جەعفەر بە دڵ و بە گیان پشتیوانی خۆیان بۆ (كۆمیتەی هەرێمەكان) و كاك ئارام دەردەبڕن، ناوەڕۆكی (راپۆرتی شوبات)یش بە ئەرێنی دەبینن . كەواتە، شەهید شیهاب و تەواوی گروپی زیندان، لەو قۆناخەدا دروستبوونی (كۆمیتەی هەرێمەكان)یان  پەسەند كردووە، بە هیوای دواڕۆژێكی باشتر بەدی بێت و فریادڕەسی گەلێك بن لەو رۆژگارە رەش و تاریكە، گەلی كورد دەرباز بێت.

سێیەم: ئەگەر هەر بە راست لەسەر لاپەڕەكانی (راپۆرتی شوبات) هێرشی توند كرابێتە سەر سەركردایەتی پێشووی كۆمەڵە، گوایە بە (لادەر) ناوبرابن، دەبوایە كاك شیهاب و مامۆستا جەعفەر هەڵوێستێكی نەرێنی و نێگەتیڤیان بەرامبەر كاك ئارام هەبوایە، كەچی دەنگوباسی تەم و مژی گرژیی پەیوەندییەكان بەر گوێی كادرە دێرینەكان نەكەوتووە، ئەوكاتە لە ئەدەبیاتی كۆمەڵەدا چەمكی (لادەر و مادەر) بەكارنەدەهات.

هەر كەسێك ئیدیعای ئەوە بكات، گوایە نوسخەیەكی (راپۆرتی شوبات)ی لایە و بڵاویدەكاتەوە، ئەو ئیدیعایە لووتكەی ناڕاستگۆیی و چەواشەكارییە، ئەوە كەسێكە دەیەوێت بە ئەقڵی خوێنەری ئازیز پێبكەنێت، دە دوانزە ساڵ لەمەوپێش برایانی (بنكەی ژین) گوتیان: (راپۆرتی شوبات)مان دۆزیوەتەوە، سەیرم كرد، بڕوام نەكرد! بۆ دڵنیابوون پیشانی چەند هاوڕێیەكی شەهید ئارامم دا، هەموویان لەسەر ئەوە كۆك و هاوڕابوون، ئەو چەند لاپەڕەیەی دەست ئەوان كەوتووە (راپۆرتی شوبات) نییە، مامۆستا حاجی مەمۆ كاتی خۆی، نوسخەیەكی تایپكراوی لابووە، ئەو پێش ئەوەی رووبكاتە شاخ، لەناو چاڵێكدا قایمی كردووە، پاش راپەڕین، راپۆرت و نامە و كاغەزەكان دەردەكات، بەڵام مەخابن بە شێوەیەكی رزیو بووە، تەنانەت لە سویدیش نەتوانراوە چارەسەر بكرێن و لێكیان جیابكەنەوە .

 دە دوانزە ساڵ لەمەوپێش برایانی (بنكەی ژین) گوتیان: (راپۆرتی شوبات)مان دۆزیوەتەوە، سەیرم كرد، بڕوام نەكرد! بۆ دڵنیابوون پیشانی چەند هاوڕێیەكی شەهید ئارامم دا، هەموویان لەسەر ئەوە كۆك و هاوڕابوون، ئەو چەند لاپەڕەیەی دەست ئەوان كەوتووە (راپۆرتی شوبات) نییە.

چوارەم: هیچ بەڵگەیەك بەدەستەوە نییە، گوایە (راپۆرتی شوبات) دەست دەزگایەكی هەواڵگری رژێمی عێراق كەوتبێت، هەزاران «مەلەف» دۆزراوەتەوە، یەك مەلەف ئاماژەی تێدا نییە، ئەم بەڵگەنامەیە دەست دەزگای هەواڵگری رژێم كەوتبێت، قسەی فڵان و فیسار لە قسەكانی مەلای مەزبوورە دەچێت! با یەك زیندانی كۆمەڵە بڵێت، لەكاتی لێپێچینەوەدا باسی (راپۆرتی شوبات)ی لەگەڵ كردووم؟ 

من گوێم بۆ زۆربەی ئەوانە رادێراوە كە چاویان بەو پۆستانە كەوتووە كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاوكراونەتەوە، لای هەموویان كارەكە جێگەی گومان و نەفرەتە، خەڵكی دڵسۆز و راستگۆ و رەوشت بەرز، دەست بۆ یارییەكی وا قێزەوەن نابات.

*ئەندامی دێرینی ناوەندی كۆمەڵەی رەنجدەرانی كوردستان.
* ئەندامی دێرینی مەكتەبی سیاسی ی.ن.ک.

PUKMEDIA  

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket