riklam

پەرلەمانتارێکی یەکێتی: قەرزی بانکی دەدرێت بەخەڵکی کەرکوک

کوردستان 06:46 PM - 2026-11-10
دیلان غەفور، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی تایبەت

دیلان غەفور، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی

ئەمڕۆ لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەگەڵ بانکەکانی ڕەشید و ڕافیدەین کۆبووەوە و پەرلەمانتارێکی یەکێتیش رایدەگەیەنێت: جەختمان لە سودمەندبوونی خەڵکی کەرکوک کردەوە لە وەرگرتنی قەرزی پێنج ملیۆنی 10 ملیۆنی.

دیلان غەفور، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی، لە لێدوانێکیدا بە PUKMEDIA ی راگەیاند: لە کۆبوونەوەکەدا جەختمان کردەوە لە سوودمەندبوونی خەڵکی پارێزگای کەرکوک لە سەرجەم خزمەتگوزارییە دارایی و بانکییەکان، بەتایبەت پێدانی قەرزی پێنج ملیۆنی و 10 ملیۆن دیناریی لەلایەن ئەو دوو بانکە بە هاووڵاتییان و ئاسانکاریی تەواو بۆ خەڵک تا بتوانن سوودمەندبن.

وتیشی: هەر هاووڵاتییەک لەم ڕووەوە ئاستەنگی بۆ دروستکرا ئاگادارمان بکاتەوە بەخێرایی دێینەسەر هێڵ  بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکان، بەتایبەت ئەو خێزانانەی نەخۆشیان هەیە بە نووسراو ئاگادارمان بکەنەوە دەیبەینە لای وەزیر بۆ ئاسانکاریی لە پێدانی قەرز.

PUKMEDIA



ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket