riklam

سەرۆک کۆمار بەشداری لە لووتکەی کەشوهەوا لە تورکیا دەکات

عیراق 04:32 PM - 2026-11-10
نزار ئامێدی سەرۆککۆماری عیراق سەرۆکایەتی کۆمار

نزار ئامێدی سەرۆککۆماری عیراق

ئەمڕۆ 10ی11ی2026، نزار ئامێدی سەرۆککۆماری عیراق، بەسەرۆکایەتیی وەفدێک بەرەو تورکیا بەڕێکەوت،ئامانجیش لە سەردانەکە بۆ بەشداریکردنە لە کۆنگرەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کەشوهەوا (COP31) کە لە شاری ئەنتاڵیا بەڕێوەدەچێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتیی کۆمار کە کۆپییەکی دەست PUKMEDIA کەوتووە، بەشداریکردنی سەرۆک کۆمار لەم کۆنگرە نێودەوڵەتییەدا، دووپاتکردنەوە و پەرۆشی عیراقە بۆ پاڵپشتیکردنی هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ کەمکردنەوەی دەردانی گازی ژەهراوییەکان، لەگەڵ پاراستنی ژینگە و خێراکردنی هەنگاوەکانی گواستنەوە بەرەو وزەی پاک.

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا، ئاماژە بەوەشکرداوە، لەم سەردانەدا وەفدێکی باڵا یاوەری سەرۆک کۆمار دەکەن کە پێکدێن لە د. موسەننا تەمیمی، وەزیری سەرچاوەکانی ئاو، سروە عەبدولواحید، وەزیری ژینگە، لەگەڵ ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket