riklam

سەباح نوعمان: ژێرخانی وزە بە سیستمی بەرگری و رادار دەپارێزین

کوردستان 03:16 PM - 2026-11-10
هێرشەکەی سەر کۆرمۆر میدیاکان

هێرشەکەی سەر کۆرمۆر

وتەبێژی فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکانی عیراق، رایدەگەیەنێت لیژنەیەکی باڵا بۆ لێکۆڵینەوە لە هێرشەکەی سەر کۆرمۆر پێکهێنراوە و کار لەسەر دیاریکردنی شوێنی هێرشەکە و ئەوانە دەکەین کە لە پشت هێرشەکەوە بوون، دەشڵێت: هەوڵی دابین کردنی سیستمی بەرگری بۆ پاراستنی پێگە ستراتیژی و سەرچاوەکانی وزە دەدەین.

سەباح نوعمان وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، رایگەیاند:
سەرۆکوەزیرانی عیراق، فەرمانی بە پێکهێنانی لیژنەیەکی ئەمنیی کردووە بۆ لێکۆڵینەوە لەو ڕووداوە تاوانکارییەی کە کێڵگەی کۆرمۆری کردە ئامانج و نووسینگەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان سەرپەرشتیاری کاری ئەم لیژنەیە دەکات.
دەشڵێت: لیژنەکە راستەوخۆ دوای دەستکەوتنی تەواوی زانیارییەکان دەستی بە کارەکانی کردووە و بە هەماهەنگی لەگەڵ هەرێمی کوردستان تاوانبارەکان ڕادەستی دادگا دەکرێن.

ئەوەشی خستەڕوو :کاری لیژنەکە لەپێشیدا دەستنیشانکردنی ئەو شوێنەیە کە هێرشەکەی لێوە ئەنجامدراوە، لەگەڵ دەستنیشانکردنی ئەو لایەنانەی کە تێوەگلاون،هەروەها دواتریش بیر لە رێکارەکانی پاراستنی ئەو شوێنانە دەکرێتەوە، کە گۆڕینی کەرتە سەربازییەکانیش لەخۆ دەگرێت.

سەباح نوعمان، جەختیشی کردەوە، کە حکومەت هەوڵی بەردەوام دەدات بۆ دابینکردنی سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی پێشکەوتوو و ڕاداری نوێ و کەرەستەی بەرگری بۆ بەرپەرچدانەوەی دەستدرێژییەکان، کە ڕەنگە هەرێمی کوردستانیش پشکی لە دابینکردنی  ئەم سیستمەدا هەبێت.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket