وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان لێپێچینەوەی لەسەرە
کوردستان 02:02 PM - 2026-07-18
PUKMEDIA
مایکی کەناڵەکانی راگەیاندن و لۆگۆی وەزارەتی رۆشنبیری
وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی
هەرێمی کوردستان، میدیاکان ئاگادار دەکاتەوە کە لە کاتی ڕووماڵکردنی هێرشە
درۆنییەکان پابەندی یاسا بەرکارەکان بن و ئاسایشی نیشتمانی و کۆمەڵایەتی و ئابووری
بپارێزن، هۆشداریش دەدات لە ئەگەری پابەند نەبوونیان بە رێنماییەکان ڕێکاری
پێویستیان بەرامبەر دەگیرێتە بەر.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی راگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوە لە وەزارەتی وەزارەتی
رۆشنبیری و لاوان، گشتاندنێکی ئاراستەی کەناڵەکانی ڕاگەیاندن کرد و ئاماژەی
بەوەکردووە: وەک ئاشکرایە،هەرێمی کوردستان
لەم دۆخە ئەمنییە هەستیارەدا پێویستی بە بەرپرسیارێتی نیشتمانی هەیە، بە مەبەستی
پاراستنی ئاسایشی هەرێم و ڕێگریکردن لە هەر جۆرە پشێوییەک، گشت کەناڵەکانی میدیای
بینراو و بیستراو ئاگادار دەکەینەوە کە پێویستە لە کاتی ڕووماڵکردنی هێرشە
درۆنییەکان و ڕووداوە ئەمنییەکاندا، بە تەواوی پابەندی یاسا و رێنماییە
بەرکارەکانی هەرێمی کوردستان بن.
وەزارەتی رۆشنبیری، لە راگەیەندراوەکەیدا
جەخت لە پاراستنی
ئاسایشی نیشتمانی و کۆمەڵایەتی و پابەندبوون بە ڕێکارە پیشەییەکان دەکاتەوە بۆ
ئەوەی ڕووماڵی ڕووداوەکان نەبێتە هۆی تێکدانی سەقامگیری و بەدووربوون لە
بڵاوکردنەوەی هەر جۆرە زانیاری، وێنە، یان ڤیدیۆیەکی ناڕاست کە ببێتە هۆی
دروستکردنی ترس و دڵەڕاوکێ لای هاووڵاتییان.
داواش دەکات، میدیاکان پابەندبن
بە وەرگرتنی زانیاری لە سەرچاوە رەسمییەکان و سەقامگیری بازاڕ و باری ئابووری
بپارێزن.
لە کۆتایشدا، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوەی
سەر بە وەزارەتی رۆشنبیری، هۆشداری لە کەناڵەکان دەدات، بەوەی هەر میدیایەک سەرپێچییەک لەم خاڵانەی سەرەوە و لەو بنەما
یاساییانەی لە "رێنمایی
ژمارە (1)ـی ساڵی 2014"دا
هاتووە بکات،ئەوە کەناڵەکە ڕووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایی دەکاتەوە و ڕێکاری
پێویستیان بەرامبەر دەگیرێتە بەر.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
کەشناسی: پلەکانی گەرما زیاتر دادەبەزن
10:13 AM - 2026-08-24 -
شەیبانی: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئیسرائیل پچڕاوە
05:44 PM - 2026-08-23 -
عیراق زیندانییە بیانییەکان رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان دەکاتەوە
02:20 PM - 2026-08-23 -
ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی چەند پڕۆژەیاسایەك دەكات
11:59 AM - 2026-08-23
ئەمانەش ببینە
لابردنی سفرەکانى دینار و بەرزبوونەوەی دۆلار ئابووریی عیراق بەرەو کوێ دەبات؟
10:57 AM - 2026-08-24
188هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:32 AM - 2026-08-24
ئەمڕۆ هاوكاری هاوپەیمانان بەسەر پێشمەرگەدا دابەشدەكرێت
09:27 AM - 2026-08-24
سەرۆك بافڵ و حەلبووسی: چارەسەركردنی كێشەكان پێویستی بە بنەمای دەستوورییە
08:56 PM - 2026-08-23
زۆرترین خوێنراو
-
شەیبانی: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئیسرائیل پچڕاوە
جیهان 05:44 PM - 2026-08-23 -
هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 7 دابەش دەكرێت
کوردستان 04:38 PM - 2026-08-23 -
عیراق زیندانییە بیانییەکان رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان دەکاتەوە
عیراق 02:20 PM - 2026-08-23 -
جوتیارە كوردەكە: تانە لەبڕیارەكەی دادگای كەركوك دەدەین
کوردستان 01:38 PM - 2026-08-23 -
لیستی مووچەو تەرازووی پێداچوونەوە رادەستی دارایی عیراق كرا
کوردستان 12:28 PM - 2026-08-23 -
ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی چەند پڕۆژەیاسایەك دەكات
عیراق 11:59 AM - 2026-08-23 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی فەیزوڵا حەمەڕەش
پرسەنامە 11:58 AM - 2026-08-23 -
بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی یەكەمین بانكی جینی رووەكیی لەسلێمانی دەكرێتەوە
کوردستان 11:13 AM - 2026-08-23




.jpg)


دابەزێنە

