هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی فەیزوڵا حەمەڕەش
پرسەنامە 11:58 AM - 2026-08-23
PUKMEDIA
پرسەنامە
ئەمڕۆ 23ی 8ی 2026، فەیزوڵا حەمەڕەش، مامی رفعەت عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، كۆچی دوایی كرد، بەوبۆنە خەمناكەوە ژمارەیەك پرسەنامە ئاڕاستەی خێزان و خانەوادەی كۆچكردوو كراون.
دەقی پرسەنامەكان:
هاوخەمی سەرۆك بافڵ بۆ كۆچی دوایی كاك فەیزوڵا حەمەڕەش
بە داخ و خەمێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كاك فەیزوڵا حەمەڕەش، مامی بەڕێزتانمان پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی بەڕێزتان و بنەماڵە سەربەرزەكەتان دەكەین كە نموونەیەكی باڵان لە خەباتی بزووتنەوەی رزگاریخوازیی كوردایەتی.
لە خوای گەورە داواكارین گیانی كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرین شادبكات، ئارامی و سەبووری بە هەموو لایەك ببەخشێت.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
كۆسرەت رەسوڵ عەلی پرسەنامەیەك ئاڕاستەی رەفعەت عەبدوڵا دەكات
برای بەڕێزم كاك رەفعەت عەبدوڵا
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی (فەیزوڵا حەمەڕەش) مامی بەڕێزتانم بیست، دڵگران و خەمباری كردم، هاوبەشی خەمتانم.
بۆ ئەم كۆستە پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆم ئاراستەی ئێوەو خانەوادەكەتان دەكەم، خوای گەورە سەبووری هەموو لایەك بدات و كۆچكردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت.
براتان
كۆسرەت رەسوڵ عەلی
پەیامی هاوخەمی مەکتەبی سیاسی بۆ کۆچی دوایی فەیزوڵا حەمەڕەش
هەڤاڵ کاک ڕفعەت عەبدوڵا جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بۆ کۆچی دوایی (فەیزوڵا حەمەڕەش ) ،مامی بەڕێزتان ،لەناخی دڵەوە پرسە و ماتەمی خۆمان ئاڕاستەی بەڕێزت و خانەوادە تێکۆشەر و سەربەرزەکەتان دەکەین .
لەیەزدانی مەزن داواکارین کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئارامی بەگشت لایەک ببەخشێت .
انا للە و انا الیە راجعون
مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی ،لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال
برای بەڕێزم کاک رەفعەت عەبدوڵا جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان
زۆر بە داخ و خەمەوە هەواڵی کۆچی دوایی مامی بەڕێزتان کاک ( فەیزوڵا حەمە رەش )ـم پێگەیشت .!
بۆ ئەم خەمە گەورەیەی بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان پرسەو سەرەخۆشی خۆم ئاڕاستەی ئێوەو هەموو خزم و کەس و کار دەکەم وەک بەشێکی گەورەی خەبات و تێکۆشانی بزوتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کورد .!
داواکارم لە خوای باڵا دەست رۆحی کۆچکردوو بۆ هەمیشە شاد بێت سەبوری و ئارامی زیاتریش ببەخشێت بە هەمووان .!
انا للە وانا الیە راجعون
قوباد تاڵەبانی
لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09 -
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
کوردستان 11:47 PM - 2026-10-08







دابەزێنە

