بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی یەكەمین بانكی جینی رووەكیی لەسلێمانی دەكرێتەوە
کوردستان 11:13 AM - 2026-08-23
PUKMEDIA
یەكەمین بانكی جینی رووەكیی لەسلێمانی دەكرێتەوە
بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێم، یەكەمین بانكی جینی رووەكیی لەسلێمانی كرایەوە، وەزیری كشتوكاڵیش رایگەیاند: بانكی جینی رووەكیی هەزاران هەلی كاری ناڕاستەوخۆ دەڕەخسێنێت و بۆ چەندین سێكتەری جیاواز گرنگە.
ئەمڕۆ 23ی 8ی 2026، بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێم، یەكەمین بانكی جینی رووەكیی لەپاركی هەواری شار لەسلێمانی كرایەوەو بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵی هەرێم رایگەیاند: هیوادارین بتوانین لەداهاتوودا پڕۆژەی باشتر و گەورەتر لەپارێزگای سلێمانی بكەینەوە، چونكە بەكردنەوەی بانكی جینی رووەكیی و پڕۆژەی لەمجۆرە هەزاران هەلی كاری ناڕاستەوخۆ دەڕەخسێندرێت.
راشیگەیاند: بانكی جینی رووەكی بۆ چەندین سێكتەری جیاواز گرنگە و دەتوانێت چەندین بنەتۆوی جیاوازی ئاست بەرز بۆ جوتیاران دابین بكات، چونكە ئەم بانكە لەگەڵ ناوەندە زانستییەكان كار لەسەر روبەڕوبوونەوەی ئاڵنگارییە ژینگەییەكان دەكات.
هاوكات د. هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند: سنووری پارێزگای سلێمانی 600 جۆر رووەكی تێدایە، كە لە هەموو جیهان بەس لەسلێمانی هەن، بۆیە بۆ كردنەوەی بانكی جینی رووەكی، شوێنێكی گونجاو هەڵبژێردراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد: بەپێی بەرنامەی یەكێتی ئەوروپا، لەساڵی 2027 بۆ 2035 سلێمانی دەبێت بە سەرچاوەی سەبەتەی خۆراكی عیراق و دەچێتە سەر رێڕەوی تازەی بازرگانی.
رۆژی 7ی 7ی 2025، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیران، بەردی بناغەی یەكەمین بانكی جینی رووەكی لەسلێمانی-هەرێمی كوردستان-عیراق دانا، بۆ كۆكردنەوە و پاراستنی بنەتۆ و رەگەز و وەچەی ئەو رووەك و ئاژەڵ و زیندەوەرانەی كە مۆركی رەسەنی كوردستانی و عیراقیان پێوەیە.
جین بانك پڕۆژەیەكی گرنگی ستراتیژی گەشتوكاڵییە و بودجەكەی لەلایەن رێكخراوی فاوەوە دابین كراوە، پڕۆژەكە لەسەر رووبەری 100 دۆنم زەوی جێبەجێ كراوە، بە ئامانجی كۆكردنەوە و پاراستنی بنەتۆ و رەگەز و وەچەی ئەو رووەك و ئاژەڵ و زیندەوەرانەی كە مۆركی رەسەنی كوردستانی و عیراقیان پێوەیە.
هاوكات لە چوارچێوەی پڕۆژەكەدا ناوەندێكی زانستیش دامەزراوە بۆ توێژینەوە لەسەر رووەك و ئاژەڵ و زیندەوەرەكان و چۆنییەتی پاراستنیان و ژمارەیەكی بەرچاویش هەلی كار بۆ پسپۆڕانی بوارەكە دەڕەخسێنێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

