ئەمڕۆ هاوكاری هاوپەیمانان بەسەر پێشمەرگەدا دابەشدەكرێت

کوردستان 09:27 AM - 2026-08-24
هاوکارى هێزەکانی پێشمەرگە PUKMEDIA

هاوکارى هێزەکانی پێشمەرگە

پێشمەرگە ئابووری

هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى حەوت ئەمڕۆ بەسەر پێشمەرگەدا دابەشدەکرێت.

وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاندووە: ئەمڕۆ دووشەممە 24ی8ی2026  دەست بە دابەشكردنی هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى حەوت دەكرێت.

دوێنێ وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکیدا، ئاماژەی بەوەکرد: هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 7 خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە و بەڕێوەبەرایەتی گشتی بوودجە و بەرنامەکان (ژمێریاری سەربازی) رێکارە دارایی و ژمێریارییەکانی ئەنجام داوە بۆ دابەشکردنی هاوکارییەکە.

 ئەمەش لە کاتێکدایە، هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 6ى ساڵی 2026 لە رێکەوتی 22ی تەموزی 2026 دابەشکرا.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە