پسپۆڕانی میدیا: میدیاكانی پارتی نابه‌رپرسیارانه رووماڵی هێرشه‌كانی سه‌ر سلێمانی ده‌كه‌ن
کوردستان 11:32 AM - 2026-07-18
میدیاکان
سوتانی پوش و پاوان دوای هێرشەکان
پێدانی زانیاری به نه‌یارانی كورد، له‌لایه‌ن میدیاكانی پارتییه‌وه، نیگه‌رانی پسپۆرانی میدیا و ئیداره‌ی شاره‌كه و هاووڵاتیانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه و داوا ده‌كرێت، میدیاكانی پارتی به‌رپرسیارانه‌تر رووماڵی ئه‌و هێرشانه بكه‌ن، كه ده‌كرێنه سه‌ر پارێزگای سلێمانی، پسپۆرێكی میدیاش ده‌ڵێت: هه‌ندێك میدیای پارتی ناونیشانێكیان بۆ هه‌واڵه‌كانی ئه‌مشه‌ویان له باره‌ی بۆردومانه‌كه‌ی سلێمانی داده‌نا دوور بوو له ئه‌خلاقی میدیایی.
د. كارزان محه‌مه‌د، پسپۆڕ له یاسای ئیتیكی میدیایی، له لێدوانێكیدا بۆ PUKMEDIA، رایگه‌یاند: هه‌ر كه‌س و لایه‌ن و ده‌وڵه‌تێك په‌لاماری ئه‌نجام داوه، پێویسته ناوه‌كه‌ی بنوسرێت، ئه‌گه‌ر نازانن یا نا‌وێرن ناوی بڵێن، لایه‌نی كه‌م خه‌ڵك به‌هه‌ڵه‌دا مه‌به‌ن!
د. كارزان، له لێدوانه‌كه‌یدا، نموونه‌یه‌ك ده‌هێنێته‌وه، كه میدیایه‌ك وه‌ك مانشێتێكی گه‌وره نوسیویه‌تی و ده‌ڵێت: میدیایه‌ك، له‌بری ئه‌وه‌ی بنوسرێ هێرش بۆسه‌ر سلێمانی، نوسیویانه هێرشه‌كه‌ی سلێمانی، وه‌ك بڵێی شاره‌كه په‌لاماره‌كه‌ی ئه‌نجام دابێت!
هاوكات، ئه‌م رووماڵه نا به‌رپرسانه، سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی هێنایه ده‌نگ و له راگه‌یه‌ندراوێكیدا، لقی سلێمانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی كوردستان، داوای كرد: رێگه نه‌درێت كه‌ناڵه‌كان ببنه سه‌كۆیه‌ك بۆ هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ئاسایشی نیشتمانی و سنووری سلێمانی، هه‌روه‌ها ھه‌ر سه‌رچاوه‌یه‌كی زانیاری ره‌سمیی نه‌بێت یان لێدوانی وته‌بێژانی دامه‌زراوه ئه‌منییه‌كان نه‌بێت، پشتی پێنه‌به‌سترێت.
سه‌ندیكا رێنمایی میدیاكان ده‌كات، كه خۆیان له بڵاوكردنه‌وه‌ی وتی وتی و هه‌واڵی چه‌واشه‌كار و بێبنه‌ما بپارێزن و روماڵی شوێنی بۆردومان و ته‌قینه‌وه‌كان نه‌كه‌ن، تا لایه‌نی به‌رپرس پشكنین بۆ شوێنه‌كه نه‌كه‌ن.
ده‌شڵێت: له‌شوێنی بۆردومانه‌كاندا میدیا چاوپێكه‌وتن و كۆبوونه‌وه و قه‌ره‌باڵغی خه‌ڵكی دروست نه‌كات، هه‌روه‌ها دیاریكردنی جوگرافیای شوێنی روداو شكاندنی پرۆتۆكۆڵی به‌رپرسیارێتی یاساییه.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، له‌گه‌ڕی سێیه‌می جه‌نگی ئه‌مریكا و ئێران، شه‌وی رابردوو چه‌ند شوێنێكی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆردومانكران، كه چه‌ند هێرشێكیش بۆ سه‌ر سلێمانی ئه‌نجامدران.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
کەشناسی: پلەکانی گەرما زیاتر دادەبەزن
10:13 AM - 2026-08-24 -
شەیبانی: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئیسرائیل پچڕاوە
05:44 PM - 2026-08-23 -
عیراق زیندانییە بیانییەکان رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان دەکاتەوە
02:20 PM - 2026-08-23 -
ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی چەند پڕۆژەیاسایەك دەكات
11:59 AM - 2026-08-23
ئەمانەش ببینە
لابردنی سفرەکانى دینار و بەرزبوونەوەی دۆلار ئابووریی عیراق بەرەو کوێ دەبات؟
10:57 AM - 2026-08-24
188هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:32 AM - 2026-08-24
ئەمڕۆ هاوكاری هاوپەیمانان بەسەر پێشمەرگەدا دابەشدەكرێت
09:27 AM - 2026-08-24
سەرۆك بافڵ و حەلبووسی: چارەسەركردنی كێشەكان پێویستی بە بنەمای دەستوورییە
08:56 PM - 2026-08-23
زۆرترین خوێنراو
-
شەیبانی: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئیسرائیل پچڕاوە
جیهان 05:44 PM - 2026-08-23 -
هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 7 دابەش دەكرێت
کوردستان 04:38 PM - 2026-08-23 -
عیراق زیندانییە بیانییەکان رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان دەکاتەوە
عیراق 02:20 PM - 2026-08-23 -
جوتیارە كوردەكە: تانە لەبڕیارەكەی دادگای كەركوك دەدەین
کوردستان 01:38 PM - 2026-08-23 -
لیستی مووچەو تەرازووی پێداچوونەوە رادەستی دارایی عیراق كرا
کوردستان 12:28 PM - 2026-08-23 -
ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی چەند پڕۆژەیاسایەك دەكات
عیراق 11:59 AM - 2026-08-23 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی فەیزوڵا حەمەڕەش
پرسەنامە 11:58 AM - 2026-08-23 -
بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی یەكەمین بانكی جینی رووەكیی لەسلێمانی دەكرێتەوە
کوردستان 11:13 AM - 2026-08-23




.jpg)


دابەزێنە

