منداڵانی خوار تەمەن 12 ساڵ بەشەخۆراکیان پێدەدرێت
کوردستان 11:05 AM - 2026-06-23
PUKMEDIA
پسووڵەی ئەلکترۆنی خۆراک
وەزارەتی
بازرگانیی عیراق خزمەتگوزاریی جیاکردنەوەی خێزانەکانی لە لقی بەشەخۆراکی چەندین
پارێزگای عیراق و هەرێمی کوردستان لەڕێگەی بەرنامەی ئەلیکترۆنییەوە کاراکرد،
بەڕێوەبەری پسووڵەی خۆراکی سلێمانیش دەڵێت: پرۆسەی زیادکردنی منداڵان لە
سیستەمەکەدا بەردەوامە و لە مانگەکانی داهاتووەوە بەشەخۆراکیان پێدەدرێت.
ئاراس محەمەد بەڕێوەبەری پسووڵەی خۆراک لە سلێمانی بەوێبسایتی رەسمیی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: وەزارەتی
بازرگانیی عیراق خزمەتگوزاریی جیاکردنەوەی خێزانەکانی لە لقی بەشەخۆراکی
پارێزگاکانی (نەینەوا، کەرکووک، سلێمانی، هەولێر، هەڵەبجە، بەسڕە، زیقار، میسان،
دیوانییە، موسەنا، سەڵاحەدین، ئەنبار، بەلەد، کەربەلا، و نەجەف) لە رێگەی بەرنامەی
ئەلیکترۆنیی کارتی بەشەخۆراکەوە کاراکرد.
راشیگەیاند: سەرەڕای زیادکردنی
ئەم داواکارییە لەبەرنامەکەدا پرۆسەی زیادکردنی منداڵیش کۆتایی پێنەهاتووە و
بەردەوامە، هاوکات ئەو کەسانەشی کە تا ئێستا پسووڵەی خۆراکەکەیان بە ئەلکترۆنی
نەکردووە دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پسووڵەی خۆراک بکەن تاوەکو
کۆدیان بۆ وەربگرین.
بەڕێوەبەری پسووڵەی خۆراک ئاماژەی بەوەشکرد: لەسەرەتای کاراکردنی ئۆپشنی
زیادکردنی منداڵی خوار تەمەن 12 ساڵانەوە تا ئێستا بەڕیژەیەکی باش منداڵ داخڵی
سیستەمەکە کراوە و پێشبینی دەکەین بەشێک لەخێزانەکان بەشەخۆراکی منداڵەکانیان لە
مانگەکانی داهاتووەوە وەربگرن.
ئەمەش لەکاتێکدایە، نزیکەی ساڵێکە پرۆسەی بەئەلیکترۆنیکردنی فۆڕمی خۆراک لە هەرێمی
کوردستان و پارێزگاکانی دیکەی عیراق دەستپێکردووە و تا ئێستاش بەردەوامە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
کەشناسی: پلەکانی گەرما زیاتر دادەبەزن
10:13 AM - 2026-08-24 -
شەیبانی: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئیسرائیل پچڕاوە
05:44 PM - 2026-08-23 -
عیراق زیندانییە بیانییەکان رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان دەکاتەوە
02:20 PM - 2026-08-23 -
ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی چەند پڕۆژەیاسایەك دەكات
11:59 AM - 2026-08-23
ئەمانەش ببینە
ئەمڕۆ هاوكاری هاوپەیمانان بەسەر پێشمەرگەدا دابەشدەكرێت
09:27 AM - 2026-08-24
سەرۆك بافڵ و حەلبووسی: چارەسەركردنی كێشەكان پێویستی بە بنەمای دەستوورییە
08:56 PM - 2026-08-23
هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 7 دابەش دەكرێت
04:38 PM - 2026-08-23
جوتیارە كوردەكە: تانە لەبڕیارەكەی دادگای كەركوك دەدەین
01:38 PM - 2026-08-23
زۆرترین خوێنراو
-
هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 7 دابەش دەكرێت
کوردستان 04:38 PM - 2026-08-23 -
عیراق زیندانییە بیانییەکان رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان دەکاتەوە
عیراق 02:20 PM - 2026-08-23 -
جوتیارە كوردەكە: تانە لەبڕیارەكەی دادگای كەركوك دەدەین
کوردستان 01:38 PM - 2026-08-23 -
لیستی مووچەو تەرازووی پێداچوونەوە رادەستی دارایی عیراق كرا
کوردستان 12:28 PM - 2026-08-23 -
ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی چەند پڕۆژەیاسایەك دەكات
عیراق 11:59 AM - 2026-08-23 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی فەیزوڵا حەمەڕەش
پرسەنامە 11:58 AM - 2026-08-23 -
بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی یەكەمین بانكی جینی رووەكیی لەسلێمانی دەكرێتەوە
کوردستان 11:13 AM - 2026-08-23 -
لەنێوان عەشق، سیاسەت و بیرەوەریدا
بیروڕا 10:17 AM - 2026-08-23







دابەزێنە

