دەزگای ئاسایشی هەرێم: گۆڕانکاریی لە بازگەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی دەکرێت
کوردستان 03:24 PM - 2026-10-01
AI / PUKMEDIA
دەزگاى ئاسایشى هەرێم
دوێنی چوارشەممە 30ى9ى2026 گۆڕانکاریی لە شوێنی ژمارەیەک بازگەی
سنووری ئیدارەی گەرمیان ئەنجامدرا، سەرچاوەیەکی باڵاش بە میدیاى یەکێتیى نیشتمانیى
کوردستانى راگەیاند: گۆڕانکارییەکان بەپێی پلانێکی ئەمنی بووە و هەموو سنووری
پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکان دەگرێتەوە.
سەرچاوە ئەمنییە باڵاکە رایگەیاند: ئەو گۆڕانکارییانەی لە شوێنی
ژمارەیەک لە بازگە ئەمنییەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و بە تایبەت سنوری ئیدارەی
گەرمیان ئەنجامدراوە دەرەنجامی پلانێکی ئەمنی تۆکمەی دەزگای ئاسایشی هەرێمی
کوردستانە.
روونى کردەوە: گۆڕانکارییەکان لەلایەن لیژنەیەکی ئەمنی پسپۆڕەوە
ئەنجامدراون و تەنها ئیدارەی گەرمیان ناگرێتەوە، بەڵكو سنوری پارێزگای سلێمانی،
پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارەی راپەڕین دەگرێتەوە.
ئاشکراى کرد: بڕیاردراوە بازگەی عەربەت بگوازرێتەوە بۆ ئەودیو شەقامی
100 مەتری سلێمانی و بازگەی بانی مەقانیش دەبرێتە قەرەهەنجیر و گۆڕانکارییەکان بۆ
پاراستنی زیاتری هەرێمی کوردستان و پاراستنی ئاسایشەکەیەتی، وتیشی: هۆکاری
گۆڕانکارییەکان بۆ گۆڕانکاریی لە تۆپۆگرافیای شار و شارۆچکەکان و فراوانبوونی
ژمارەیەک لە شەقامەکان دەگەڕێتەوە.
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان جەخت دەکاتەوە، سازش لە یەک بستی خاکی
هەرێمی کورستان ناکاتەوە و ئەوەی کراوە بۆ ئاسانکاری هاتووچۆی هاووڵاتیان و
پاراستنی سەروماڵییانە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نەوت و کانزاکانی سلێمانی نۆرەگرتنی ئۆنلاین چالاک دەکات
01:56 PM - 2026-11-24 -
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

