وەزارەتى خوێندنى باڵا: بەشى زمانى کوردى لە وڵاتى چین کرایەوە
کوردستان 07:20 PM - 2026-08-26
PUKMEDIA
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى هەرێمى کوردستان
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى
هەرێمى کوردستان ڕایدەگەێنێت، بە هاوکاری زانکۆی سەڵاحەدین - هەولێر بەشی
زمانی کوردی لە زانکۆی دیراساتى بیانى پەکین لە وڵاتی چین کرایەوە، ئەمەش دەبێتە
یەکەم بەشی کوردی لە تەواوی وڵاتی چین.
بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتەکە، ئەم هەنگاوە پردێکی ئەکادیمی و کلتوری گرنگ دەبێت
بۆ بەستنەوەی هەرێمی کوردستان و کۆماری میللى چین، بەپێی پلانی ئەکادیمی بۆ
ئەمساڵى خوێندنى (2026-2027)
لە بەشەکەدا 12 خوێندکار ناویان تۆمارکراوەو ساڵانە لەنێوان 10 تا 20 خوێندکار و
قوتابى چینی لەم بەشە وەردەگیرێن.
دەشڵێت: خوێندکاران سێ ساڵی یەکەم زاراوەی «سۆرانی»
دەخوێنن، لە ساڵی چوارەمیشدا زاراوەی «کرمانجی» دەخوێنن، بۆ ئەوەی دەرچوان لە
زاراوە جیاوازەکانی زمانی کوردی زانیارییەکی تەواویان هەبێت.
وەزارەتی خوێندنی باڵا، روونیشی دەکاتەوە، کە ئامانجی سەرەکی ئەم پڕۆژانە دروستکردنی
پەیوەندییەکی دولایەنەیە؛ واتە هەروەک خوێندکاری کورد بۆ چین دەچن، پلانێکیش هەیە
بۆ هێنانی ئەو خوێندکارە چینییانەی لە پەکین زمانی کوردی دەخوێنن بۆ هەرێمی
کوردستان، بۆ ئەوەی لە ژینگەی کۆمەڵایەتی و ئەکادیمی کوردیدا بەشداری بکەن و
تواناکانی زمانی خۆیان بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ پەرە پێبدەن.
ئەمەش لەکاتێکدایە، بەشی زمانی چینی لە زانکۆی
سەڵاحەدین بە ئاستێکی بەرچاو لە وەرگرتنی خوێندکاردا گەشەی کردوە و ئێستا زیاتر لە
(100) خوێندکاری هەیە، ئەم بەشە تا ئێستا دوو خولى دەرچونى هەیەو خولى سێیەمیش بەم
نزیکانە ئاهەنگى دەرچون ئەنجامدەدەن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مۆرین مکلکی دۆستی گەلی کورد کۆچی دوایی کرد
08:00 PM - 2026-08-26 -
میدیاكانی سلێمانی پهیماننامهیهكیان لهبواری ژینگهدا ئیمزا كرد
06:12 PM - 2026-08-26 -
مەکتەبی سکرتارییەت تێکۆشەرێکی دێرین بەسەردەکاتەوە
04:13 PM - 2026-08-26 -
پاکستان.. بەهۆى ئاگرکەوتنەوە 14 منداڵى تازەلەدایکبوو گیانیان لەدەستدا
10:01 AM - 2026-08-26
ئەمانەش ببینە
ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەی یەکەمی بۆ چەند پرۆژە یاسایەک کرد
06:28 PM - 2026-08-26
بانکی ناوەندی عیراق دەنگۆیەک رەتدەکاتەوە
05:23 PM - 2026-08-26
سەدان کەس لە لافاوەکەی نیپاڵ بێسەروشوێن بوون
03:32 PM - 2026-08-26
سلێمانی شۆڕشێكی نوێ لەچارەسەركردنی شێرپەنجە رادەگەیەنێت
11:05 AM - 2026-08-26
زۆرترین خوێنراو
-
رێککەوتننامەی مەکكە و تەرازووی هێز لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا
بیروڕا 10:51 AM - 2026-08-26 -
جومانە غەلای: بەكارهێنانی كارتی نیشتمانی بۆ هەڵبژاردن پێویستی بەهەمواركردنەوەی یاسایە
عیراق 10:28 AM - 2026-08-26 -
پاکستان.. بەهۆى ئاگرکەوتنەوە 14 منداڵى تازەلەدایکبوو گیانیان لەدەستدا
جیهان 10:01 AM - 2026-08-26 -
جێگری سەرۆکی هەرێم لەگەڵ وەفدێکی سەربازیی ئەڵمانیا کۆبووەوە
کوردستان 09:15 AM - 2026-08-26 -
جێگری سەرۆکی هەرێم بەشداریی لەمەراسیمی کۆتاییهێنانی ئەرکەکانی هێزی هاوپەیمانی ئەڵمانیا کرد
کوردستان 10:38 PM - 2026-08-25 -
یونیسێف: یەک ملیۆن منداڵ لە ئەفغانستان ڕووبەڕوی مەترسی مردن دەبنەوە
جیهان 10:17 PM - 2026-08-25 -
پژمین و هەڵامەت نەخۆشی کوشندە نین
بیروڕا 08:57 PM - 2026-08-25 -
لەساڵی نوێوە زمانی کوردی دەچێتە ناو پرۆگرامەکانی خوێندنی سوریاوە
کوردستان 06:27 PM - 2026-08-25



.jpg)

.jpg)

دابەزێنە

