بانکی ناوەندی عیراق دەنگۆیەک رەتدەکاتەوە

عیراق 05:23 PM - 2026-08-26
بانکی ناوەندی عیراق راگەیاندنی بانکی ناوەندی عیراق

بانکی ناوەندی عیراق

عیراق

بانکی ناوەندی عیراق ئەو دەنگۆ و لێدوانانە ڕەتدەکاتەوە، کە باس لە چاپکردنی بڕێک دراوی نوێی عیراقی بە سڕینەوەی سفرەکانەوە دەکەن بۆ خستنەگەڕی لە بازاڕدا و دووپاتیکردەوە ئەو زانیارییانە هیچ سەرچاوەیەکی رەسمییان نییە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست PUKMEDIA کەوتووە، بانکی ناوەندی عیراق لەلایەن نووسینگەی ڕاگەیاندنی خۆییەوە بەدواداچوونی بۆ ئەو پرسە کردووە و رایگەیاندووە، پەیوەست بە دووبارە ڕێکخستنەوەی جۆرەکانی دراو یان سڕینەوەی سفرەکان، لە حاڵەتی دەرکردنی بڕیاری رەسمیدا دەبێت و بە چەندین قۆناغی یاسایی و هونەریدا تێپەڕدەبێت.

راشیگەیاندووە، هەر پرۆسەیەکی گۆڕینی دراو لە داهاتوودا ماوەیەکی دەوێت، تاوەکو ڕێگە بە هاووڵاتییان و بانکەکان و دامەزراوەکان بدرێت بە شێوازێکی ئارام و ڕێکخراو دراوەکە بگۆڕنەوە، بە جۆرێک کە پارێزگاری تەواو لە ماف و پێویستییە داراییەکان بکات.

بانکی ناوەندی عێراق داوای لە هاووڵاتییان و کەناڵەکانی ڕاگەیاندنیش کرد، کە تەنها پشت بە ڕاگەیەندراو و کەناڵە رەسمییەکان ببەستن بۆ بەدەستهێنانی زانیارییە پەیوەندیدارەکان بەو پرسەوە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە