riklam

سەدان کەس لە لافاوەکەی نیپاڵ بێسەروشوێن بوون

جیهان 03:32 PM - 2026-08-26
دیمەنی دوای لافاوەکە ئاژانسەکان

دیمەنی دوای لافاوەکە

جیهانى

بەرەبەیانی ئەمڕۆ 26ی8ی2026 لافاوێکی بەربڵاو ناوچەی ڕاسووای نیپاڵی گرتەوە و ڕاپۆرتە سەرەتاییەکان باس لەوە دەکەن، حەوت کەس گیانیان لەدەستداوە و 384 زیارەتکاریش کە خۆیان بۆ سەردانی تبت ئامادە کردبوو لە سنووری چین گیریان خواردووە.

بەگوێرەی هەواڵێکی ڕۆژنامەی کاتماندۆ پۆست، دەسەڵاتداران ڕایانگەیاندووە: نۆ ئەفسەری پۆلیس و 384 زیارەتکار کە چوونەتە زیارەتێکی ئایینی بۆ کایلاش مەنسارۆڤار لە هەرێمی خۆسەری تبت لە چین کە هاوسنوورە لەگەڵ ڕاسووا، بێسەروشوێن بوون.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، لافاوەکە زیانی بە نیشتەجێبوون و بیناکانی بەدرێژایی ڕووباری بۆتێکۆشی گەیاندووە و هێزە ئەمنییەکان بەردەوامن لە ئۆپەراسیۆنەکانی گەڕان و ڕزگارکردن، تا ئێستاش زیاتر لە 25 کەس ڕزگارکراون و بەپێی ئامارە سەرەتاییەکانیش بەهۆی رووداوەکەوە 7 کەش گیانیان لەدەستداوە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket