جێگری سەرۆکی هەرێم لەگەڵ وەفدێکی سەربازیی ئەڵمانیا کۆبووەوە
کوردستان 09:15 AM - 2026-08-26
تایبەت
وێنەیەکى کۆبوونەوەکە
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە جەنەڕال
شنایدەر، بەرپرسی هێزە چەکدارەکان لە وەزارەتی بەرگری ئەڵمانیای فیدراڵ و وەفدێکی
یاوەری کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی عیراق و
ناوچەکە، پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ئەڵمانیا لەگەڵ عیراق و هەرێمی کوردستان،
هەروەها مهترسييهكانى داعش و ههڕهشهكانى لهسهر ئاسايش و سهقامگيرى
ناوچەکە، گفتووگۆیان لەبارەوە کرا.
هەردوولا جەختیان لە پێویستی و بەردەوامبوونی هاریکاری و هەماهەنگیی
هاوبەش بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و مەترسییەکانی داعش لە ناوچەکەدا کردەوە،
هەروەها بە گرنگییەوە پرۆسەی چاکسازی و یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە لەگەڵ
بەردەوامیی پشتیوانییە سەربازییەکانی ئەڵمانیا بۆ پێشمەرگە، گفتوگۆیان لەبارەوە
کرا.
دوایین پێشهاتەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لێکەوتەکانی لەسەر ئاسایشی
ناوچەکە، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

