riklam

قوباد تاڵەبانی: دەمانەوێت بە دیالۆگ پرسەکان یەکلایی بکەینەوە

کوردستان 07:35 PM - 2026-08-22
وێنەیەکى کۆبوونەوەکە نوسینگەى راگەیاندنى قوباد تاڵەبانى

وێنەیەکى کۆبوونەوەکە

قوباد تاڵەبانی

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم لەگەڵ جەلال شێخ ناجی سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری کۆبووەوە .

لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە بەردەوامی هەماهەنگی و هاریکاری نێوان سەرجەم هێزە ئەمنیی و هەواڵگرییەکانی هەرێم و عیراق کرایەوە، لەپێناو رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییە ئەمنییەکان و کەمکردنەوەی کاریگەریی گرژییەکان و نەهێشتنی بەربەستەکانی بەردەم ئاسایش و ئارامی وڵاتەکەمان .

لەبەرئەنجامی راپۆرتی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری، قوباد تاڵەبانی روونکردنەوەی زیاتری داو رایسپاردن وەک هەمیشە بەردەوام بن لە راپەڕاندنی ئەرک و بەرپرسیارێتییە نیشتمانییەکانیان و هۆکاری سەرەکی بن لە سەرخستنی پرۆسە ئەمنیی و هەواڵگرییەکان لەچوارچێوەی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکاندا و رایگەیاند هەرێمی کوردستان قەت نەبووە و نابێتە بەشێک لە کێشەکان و دەمانەوێت بە دیالۆگ پرسەکان یەکلایی بکەینەوە و لەم هەلومەرجەشدا بە ویستی گەلەکەمان هەنگاوەکانمان بنێین .

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket