riklam

ئەمڕۆ کۆتا رۆژی یەکەمین پێشانگای کتێبی کوردییە لە سلێمانی

کوردستان 09:07 AM - 2026-08-22
وێنەیەکى پێشانگاکە PUKMEDIA

وێنەیەکى پێشانگاکە

سلێمانی

ئەمڕۆ یەکەمین پێشانگای کتێبی کوردی بە ناوی "کتێبی کوردی زمان و شوناسمانە" لە فاملی مۆڵی سلێمانی لە سەعات 11ى شەودا کۆتایی پێدێت، کە چەندین کتێبی ئەدەبی، چیرۆک، رۆمان و مێژوویی لەخۆدەگرێت.

یه‌كه‌مین پێشانگای كتێبی كوردیی‌ لەژێر ناوى "كتێبی كوردی زمان و شوناسمانه‌" ئەمڕۆ شەممە 22ى8ى2026 له‌ فاملی مۆڵی سلێمانی کۆتا رۆژیەتى و له ‌سه‌عات 11ی به‌یانی بۆ 11ی شه‌و کراوەیە.

پێشانگاكه‌ چه‌ندین كتێبی له ‌بواره‌كانی ئه‌ده‌بی و چیرۆك و رۆمان و مێژوویی له‌خۆده‌گرێت، هاوكات پێشانگاكه‌ به‌ به‌شداری 45 ده‌زگای شاره‌كانی كوردستان به‌ڕ‌ێوه‌ده‌چێت، كه‌ ئامانج لێی بۆ زیاتر ناساندن و بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێب و نوسینه‌كانی نووسه‌رانی كورده‌.

ئەمەش لە کاتێکدایە ئەم پێشانگایە لە رۆژى 13ی8ی2026  لە سلێمانى كراوه‌ته‌وه‌ و بۆ ماوەى 10 رۆژ هەتا ئەمڕۆ 22ى8ى2026  سەعات 11ى شەو بەردەوام دەبێت.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket