riklam

سەنتەری جەڵتەی مێشک لەسلێمانی دەگاتە ئاستێکی جیهانیی

کوردستان 09:56 PM - 2026-08-21
نەخۆشخانەی شار راگەیاندنی نەخۆشخانەی شار

نەخۆشخانەی شار

سلێمانی

بۆ یەکەمجار لەسەر ئاستی عیراق و هەرێمی کوردستان، سەنتەری جەڵتەی مێشک لە نەخۆشخانەی فێرکاریی شار لە سلێمانی، بڕوانامەی دانپێدانانی نێودەوڵەتیی لەلایەن ڕێکخراوی جیهانیی جەڵتەی مێشک (World Stroke Organization - WSO) پێبەخشرا و وەک سەنتەرێکی سەرەکیی تایبەتمەند (Essential Stroke Center) بەکوالێتیی جیهانی ناسێنرا.

ئەم دەستکەوتە مێژووییە دوای ئەوە هات کە پێشتر تیمە پسپۆڕەکانی ڕێکخراوەکە چەندین جار سەردانی شاری سلێمانییان کردووە و وردبینی و هەڵسەنگاندنێکی مەیدانیی وردیان بۆ سەرجەم بەش و توانستە پزیشکییەکانی سەنتەری جەڵتەی مێشک لە نەخۆشخانەی شار ئەنجامداوە و پشکنینەکان ئاستی بەرز و پابەندبوونی تەواوی سەنتەرەکەیان بە پێوەرە جیهانییەکانی چاودێریی پزیشکی و پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بە نەخۆش پەسند کرد.

بەمەش سەنتەری جەڵتەی مێشک لە نەخۆشخانەی شار بووە یەکەم سەنتەری حکومی لەسەر ئاستی عیراق و ناوچەکە کە بتوانێت ئەم بڕوانامە نێودەوڵەتییە بەدەستبهێنێت، کە ماوەی ڕێپێدانەکەی لە 21ی ئابی 2026 تا 20ی ئابی 2029 بەردەوام دەبێت و ئەم هەنگاوە ئاستی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکانی سلێمانی دەباتە قۆناغێکی بەرزتر و نەخۆشخانەی شار دەکاتە ناوەندێکی جێ بڕوا و شایستەی شانازی لەسەر ئاستی ناوچەکە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket