riklam

خوێندنی باڵا: پارەی تاوتوێکردنی ماستەرو دکتۆرا لەسەر خوێندکار نییە

کوردستان 09:56 PM - 2026-08-20
وەزارەتی خوێندنی باڵا PUKMEDIA

وەزارەتی خوێندنی باڵا

وەزارەتی خوێندنی باڵا رایدەگەیەنێت: وەرگرتنی پارەی تاوتوێکردنی ماستەر و دکتۆرا و هەڵسەنگاندنی زانستی و زمانەوانی و میوانداری ئەندامانی لیژنەی تاوتوێکردن لەسەر خوێندکاران نییە و ئەمەش لەپێناو کەمکردنەوەی بارگرانی دارایی لەسەر خوێندکاران.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە نوسراوێکدا رایگەیاندووە: بەمەبەستی کەمکردنەوەی بارگرانی دارایی لەسەر خوێندکاران و شەفافیەت و پرۆفیشناڵی لە ئەنجامدانی پرۆسەی تاوتوێکردن، رێگەنادرێت خوێندکاران پارەی تاوتوێکردنی ماستەر و دکتۆرا و هەڵسەنگاندنی زانستی و زمانەوانی و میوانداری ئەندامانی لیژنەی تاوتوێکردن بدەن

ئاماژە بەوەشکراوە: بەداخەوە زۆرێک لە زانکۆکان ئەو ئەرکە قورسەیان خستۆتە سەرشانی خوێندکار و پارەی سەرپەرشتیار و ئەندامانی لیژنەی تاوتوێکردنی ماستەر و دکتۆرا لە خوێندکار وەردەگرن و دەڵێن هەر کاتێک حکومەت پارەکەی خەرج کرد ئێمەش پارەکەت بۆ دەگێڕینەوە کە ئەمەش جگە پێچەوانەی رێنمایەکان هیچی تر نی یە و پێویستە زانکۆ لەسەر داهاتی خۆی خەرجی سەرپەرشتیار و ئەندامانی لیژنەی تاوتوێکردن بدات.

ئەوەش هاتووە: بۆیە هەر زانکۆیەک داوای پارەی سەرپەرشتیار و ئەندامانی لیژنەی تاوتوێکردنی ماستەر و دکتۆرا لە خوێندکار کرد ئەوا خوێندکار دەتوانن لە دادگای کارگێری و دەستەی دەستپاکی سکاڵا لەسەر زانکۆ تۆمار بکەن.


PUKMEDIA


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket