riklam

مەزڵوم عەبدی: لە سوریای نوێدا منداڵان بە زمانی دایکیان دەدوێن

کوردستان 09:18 PM - 2026-08-20
یادکردنەوەی دامەزراندنی شاری قامیشلو PUKMEDIA

یادکردنەوەی دامەزراندنی شاری قامیشلو

فەرماندەی هەسەدە لە یادی دامەزراندنی قامیشلو رایگەیاند: پرۆسەی تێکەڵکردنی دامەزراوە کوردییەکان لەگەڵ دەوڵەتی سوریادا بەسەرکەوتوویی کۆتایی هاتووە.

مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هەسەدە لە یادی دامەزراندنی شاری قامیشلو لەپەیامێکیدا رایگەیاند: پرۆسەی تێکەڵکردنی دامەزراوە کوردییەکان لەگەڵ دەوڵەتی سوریادا بەسەرکەوتوویی کۆتایی هاتووە و لە سوریای نوێدا منداڵان بە زمانی دایکیان دەدوێن.

وتیشی: دامەزراوە سەربازی، ئیداری و ئابوورییەکان بە هەوڵ، رەنج و ماندووبوونێکی زۆر دروستکراون بە خوێنی شەهیدان، ئەمە دەستکەوتی ئێمەیە، دەستکەوتی شۆڕشەکەمانە، گەلەکەمانە و داوا لە هاوڵاتییان دەکەم بە تەواوی پشتیوانی لە دامەزراوەکان و ئەو ئیدارە نوێیانە بکەن کە لە ئێستادا ناوچەکە بەڕێوەدەبەن.

ئەوەشی راگەیاند: سەرجەم پێکهاتەکان و کوردی پارچەکانی دیکەی کوردستان، بە هەماهەنگی و هاوشانی یەکتری پشتیوانیی و بەرگرییان لە هەرێمەکەیان کرد.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket