riklam

یەکەمین پێشانگای کتێبی کوردی لە سلێمانی بەردەوامیى هەیە

کوردستان 04:52 PM - 2026-08-20
وێنەیەکى پێشانگاکە PUKMEDIA

وێنەیەکى پێشانگاکە

سلێمانی

یەکەمین پێشانگای کتێبی کوردی بە ناوی "کتێبی کوردی زمان و شوناسمانە" لە فاملی مۆڵی سلێمانی بەردەوامە و هەتا 22ی ئەم مانگە درێژە دەکێشێت، کە چەندین کتێبی ئەدەبی، چیرۆک، رۆمان و مێژوویی لەخۆدەگرێت.

یه‌كه‌مین پێشانگای كتێبی كوردیی‌ لەژێر ناوى "كتێبی كوردی زمان و شوناسمانه‌" ئەمڕۆ پێنجشەممە 20ى8ى2026 له‌ فاملی مۆڵی سلێمانی به‌ردەوامە و رۆژانە له ‌سه‌عات 11ی به‌یانی بۆ 11ی شه‌و کراوەیە.

پێشانگاكه‌ چه‌ندین كتێبی له ‌بواره‌كانی ئه‌ده‌بی و چیرۆك و رۆمان و مێژوویی له‌خۆده‌گرێت، هاوكات پێشانگاكه‌ به‌ به‌شداری 45 ده‌زگای شاره‌كانی كوردستان به‌ڕ‌ێوه‌ده‌چێت، كه‌ ئامانج لێی بۆ زیاتر ناساندن و بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێب و نوسینه‌كانی نووسه‌رانی كورده‌.

ئەمەش لە کاتێکدایە ئەم پێشانگایە لە رۆژى 13ی8ی2026  لە سلێمانى كراوه‌ته‌وه‌ و بۆ ماوەى 10 رۆژ هەتا 22ى8ى2026 بەردەوام دەبێت.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket