riklam

كه‌نداوی عه‌ره‌بی له‌ گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه‌دا لە گۆڤارى رانانى ئایندەییدا

کوردستان 04:20 PM - 2026-08-20
رانانی ئاینده‌یی ژمارە 15 PUKMEDIA

رانانی ئاینده‌یی ژمارە 15

رانانی ئاینده‌یی ژمارە (15) بڵاوکرایەوە و لە چوار تەوەردا شرۆڤه ‌و هه‌ڵسه‌نگاندنێكی ورد بۆ دۆخی وڵاتانی كه‌نداو و ناوچه‌كه‌ ده‌كات له‌ژێر روشنایی گۆڕانكارییه‌ نوێیه‌كانی دوای جه‌نگی ئێران - ئه‌مریكا و ئیسرائیل.

وڵاتانی کەنداوی عەرەبی و به‌تایبه‌ت جوگرافیای ئه‌م وڵاتانه‌ وەك یەکێك لە ناوچە ستراتیجی و هەستیارەکانی جیهان، لەبەردەم گۆڕانکاریی قووڵی سیاسی و ئەمنیدایە، که‌ ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ رەنگدانەوەی راستەوخۆی لەسەر تەواوی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هه‌بێت.

له‌دوای ململانێی سه‌ختی نێوان ئەمریكا و ئێران، ئه‌م پانتایه‌ بووەتە فاکتەرێکی سەرەکی لە بارگرژی ئەمنی و جیۆپۆلۆتیكی، بە جۆرێک ناوچەکە چەندین جار کەوتووەتە بەر مەترسیی رووبەڕووبوونەوەی سەربازیی فراوان، كه‌ وڵاتانی كه‌نداوی ناچاركردووه‌ به‌ پێداچوونه‌وه‌ به‌ حساباته‌ سیاسی و ئابووری و ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كانیاندا.

دۆسێی ئاڵۆزی عیراق-هەرێمی کوردستان له‌ناو هاوكێشه‌ی سیاسی وڵاتانی كه‌نداو و پرسی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل، دیدگای وڵاتانی كه‌نداو بۆ جه‌نگی ئه‌مریكا و ئێران، نەخشەی سیاسیی ناوچەکە و ده‌وڵه‌تانیشى به‌قوڵی دابەش کردووە، بێگومان کەنداو لەبەردەم هاوکێشەیەکی ئاڵۆزدایە، کە تێیدا ئاسایشی ئابووری، رکابەرییە هەرێمییەکان، دۆزی فەڵەستین و داهاتووی هێڵەکانی گواستنەوەی نێودەوڵەتی له‌و پرسه‌ هه‌ستیارانه‌ن كه‌ راسته‌وخۆ گرێدراوه‌ به‌ ئاینده ‌و چارەنووسی وڵاتانی كه‌نداو و ناوچه‌كه‌.

بۆ خوێندنەوە و داگرتنی رانانی ئایندەیی ژمارە (15)، كلیك لەم لینكە بكە:

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket