riklam

لەتیف نێروەیی: سەرۆك بافڵ لەهەستیاریی دۆخی ناوچەكە تێدەگات

ی ن ک 01:08 PM - 2026-08-20
لەتیف نێروەیی، ئەندامی سەركردایەتیی و لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەكێتی PUKMEDIA

لەتیف نێروەیی، ئەندامی سەركردایەتیی و لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەكێتی

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

لەتیف نێروەیی، لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەكێتی رایگەیاند: سەردانە بەردەوامەكانی سەرۆك بافل جەلال تاڵەبانی بۆ بەغداد لەچوارچێوەی بەجێهێنانی بەرپرسیارێتییەكی نیشتمانیدایە بۆ دروستكردنی كۆدەنگی و یەكڕیزی لە نێوان سەركردە باڵاكانی عیراق، بەمەبەستی روبەڕوبوونەوەی ئاڵۆزییە سیاسی و ئەمنییەكان و پاراستنی بەرژەوەندییەكانی هەرێم و عیراق لەم دۆخە هەستیارەی ناوچەكەدا.

لەتیف نێروەیی، ئەندامی سەركردایەتیی و لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لەبارەی كۆبوونەوەكانی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند: سەرۆك بافڵ ئامانجی لەسەردانە بەردەوامەكانی بۆ بەغداد، ئەوەیە كەهەر كاتێك كێشەیەكی گەورەی سیاسی و ئەمنی دروستدەبێت یاخود پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و بەغداد ئاڵۆز دەبن، سەرۆك بافڵ، سەردانی بەغداد دەكات و لەهەستیاریی دۆخی ناوچەكە تێدەگات و چارەسەركردنی كێشەكان بە بەشێك لە ئەركەكانی خۆی  دەزانێت.

راشیگەیاند: لەسەردانەكەی ئەم دواییەیدا بۆ بەغداد، سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی، وەك بەجێهێنانی بەرپرسیارێتییەكی نیشتمانی، زنجیرەیەك كۆبوونەوەی لەگەڵ سەركردە باڵاكانی عیراق ئەنجامداوە، بۆ دروستكردنی كۆدەنگی و یەكڕێزیی و رێككەوتن لەسەر چۆنییەتی زاڵبوون بەسەر كێشەكان و روبەڕوبوونەوەی ئەو دۆخەی لەناوچەكەدا دروستبووە.

ئەوەشی خستەڕوو: وەك چۆن لەسەرەتای دەستپێكردنی جەنگی نێوان ئەمریكاو ئێران، سەرۆك بافڵ سەردانی بەغدادی كردو سەرۆك و سەركردەی بەشێكی زۆر لە لایەنە سیاسییەكانی عیراقی بینی و توانی كۆدەنگییەك دروستبكات و پەیامی ئەوەیان پێبگەیەنێت كەپێویستە لەم دۆخەدا بۆ بەرژەوەندی عیراق و هەرێمی كوردستان، بێلایەنی هەڵببژێرن، لەئێستاشدا عیراق و هەرێمی كوردستان بەدۆخێكی هەستیاردا تێدەپەڕن، بەشێوەیەك كەئێستا دۆخی نە جەنگ و نە ئاشتییە، هاوكات جەنگی ئابوری و ململانێكانی نێوان ئەمریكاو ئێران لەناوچەكەدا بەردەوامن و هەیە رەوشەكە لە گۆڕانكاری بەردەوامدایە، بۆیە سەرۆك بافڵ هەوڵەكانی بۆ تێپەڕاندنی دۆخەكە لەبەرژەوەندی هەموولایەك چڕكردووەتەوە.


پەیامی سەرۆك بافڵ ئەوەیە كە یەكێتی دەستبەرداری كەركووك نەبووەو نابێت


لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، ئەوەشی خستەڕوو: پیشوازی سەرۆك بافڵ لە محەمەد سەمعان، پارێزگاری كەركوك لەماڵی مام لەبەغداد، سەلماندی كە سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەستبەرداری كەركوك و ناوچە دابڕێندراوەكان نابن، خەبات و هێزی یەكێتی لەكەركوك وایكردووە، پارێزگار لەهەر پێكهاتەیەك بێت، یەكێتی چاودێر دەبێت بەسەر كارەكانییەوە، بۆئەوەی بتوانرێت لەسەر رێبازی مام، درێژە بەپێكەوەژیان لە كەركوك بدرێت.

وتیشی: مەسەلەی كەركوك پرسێكی نەگۆڕی نیشتمانی، ئەخلاقی، ستراتیژیی مێژوییە بۆ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی.

ئەمەش لەكاتێكدایە، رۆژی 18ی 8ی 2026، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، گەیشتە بەغدادو لەگەڵ هەریەك لە نزار ئامێدی، سەرۆككۆماری عیراق، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی هاوپەیمانیی ئاوەدانكردنەوە، سەید عەممار حەكیم، سەرۆكی رەوتی حیكمە، هادی عامری، سەرۆكی هاوپەیمانیی فەتح و رەیان كلدانی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی بابلیون كۆبووەوە، هاوكات سەرۆك بافڵ، لەماڵی مام لەبەغداد پێشوازی لەمحەمەد سەمعان ئاغا، پارێزگاری كەركوك كردو لەدرێژەی كۆبوونەوەكانی لەگەڵ سەرۆك كۆمارو سەركردە باڵاكانی عیراق، تاوتوێی دۆخی گشتیی وڵات و ناوچەكەیان كرد، هاوكات جەختیان لەبەردەوامیی گفتوگۆی نێوان لایەنە نیشتمانییەكان بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و پاراستنی ئاسایش و ئارامی و زامنكردنی ژیانێكی شایستە بۆ خەڵك كردەوە.

PUKMEDIA 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket