riklam

مەکتەبی سکرتارییەت دوو تێکۆشەری دێرینی بەسەرکردەوە

ی ن ک 05:41 PM - 2026-08-19
سەردانی وەفاداریی نوسینگەی رۆژنامەوانی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا

سەردانی وەفاداریی

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال، لە دوو سەردانی مەیدانیی جیادا لە نەخۆشخانە، بەسەرکردنەوەی وەفاداری بۆ هەریەک لە هەڤاڵان عەزیز محەمەد سەعید پێشمەرگە و تێکۆشەری دێرین و زمنەکۆ جەمال حسێن، کوڕی فەرماندە و تێکۆشەری دێرین هەڤاڵ جەمال ئەبو شوارب، ئەنجامدا.

لەو بەسەرکردنەوانەدا، مەکتەبی سکرتارییەت لە نزیکەوە لە بارودۆخی تەندروستی و ڕەوتی چارەسەری پزیشکیی هەڤاڵانیان کۆڵییەوە و بەدواداچوونیان کرد بۆ پرۆسەی چارەسەرکردنی هەڤاڵان.

هاوکات، مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال بە شکۆوە خەبات و سەروەرییەکانی هەڤاڵان عەزیز محەمەد و جەمال ئەبو شواربیان بەرز نرخاند، وەک دوو تێکۆشەری هەڵکەوتەی ڕێگەی بەرزی کوردایەتی کە لە قۆناغە سەخت و دژوارەکانی خەباتی چەکداریدا، ئازایانە بەرامبەر ڕژێمی بەعس ی فاشست وەستانەوە و بووبوونه‌ سەنگەرێکی قایم بۆ هێزەکانی پێشمەرگە, لەم رووەوە مەکتەبی سکرتارییەت هیوای چاکبوونەوەی خێرای بۆ هەڤاڵان خواست و بە تەندروستییەکی جێگیرەوە بگەڕێنەوە ناومان.

لە بەرامبەردا، هەڤاڵان عەزیز محەمەد و زمنەکۆ جەمال پێزانینی قووڵیان بۆ ئەم بەسەرکردنەوەیە دەربڕی و خۆشحاڵیی خۆیان پیشان دا کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، وەک حزبی دایک، هەمیشە وەفادار و خەمخۆری خەڵک و تێکۆشەرانی خۆیەتی

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket