riklam

سەرۆک بافڵ ستایشی رۆڵی سەرۆککۆمار دەکات

کوردستان 11:43 PM - 2026-08-18
بافڵ جەلال تاڵەبانی و نزار ئامێدی نوسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆک بافڵ

بافڵ جەلال تاڵەبانی و نزار ئامێدی

سەرۆک بافڵ

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد لەگەڵ بەڕێز نزار ئامێدی، سەرۆککۆماری عیراق کۆبووەوە.

دۆخی گشتیی وڵات و ناوچەکە تاوتوێکرا و جەخت لە بەردەوامیی گفتوگۆی نێوان لایەنە نیشتمانییەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، پاراستنی ئاسایش و ئارامی و زامنکردنی ژیانێکی شایستە بۆ خەڵک کرایەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا لەبارەی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغداد، بیروڕا ئاڵوگۆڕکرا و دووپات لە چارەسەرکردنیان لەسەر بنەمای دەستوور کرایەوە.

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ستایشی هەوڵەکانی بەڕێز سەرۆککۆماری کرد بۆ نزیککردنەوەی دیدگا جیاوازەکان و دوورخستنەوەی عیراق لە گرژییە سیاسییەکان.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket