دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی حەوت تیرۆریستی داعشی راگەیاند

کوردستان 09:06 PM - 2026-08-18
لۆگۆی دەزگای ئاسایش PUKMEDIA

لۆگۆی دەزگای ئاسایش

ئاسایش

دەزگای ئاسایشی هەرێم، دەستگیرکردنی حەوت تیرۆریستی داعش ڕادەگەیەنێت، کە داواکراوی دادگاکانی عیراق  بوون بەماددەی(4)ی تیرۆر و لە شاری سلێمانی و دەورووبەری خۆیان حەشاردابوو.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش، لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری توانییان حەوت تیرۆریستی داعشی داواکراوی دادگاکانی عیراق بەماددەی(4)ی تیرۆر کە لە شاری سلێمانی و دەورووبەری خۆیان حەشاردابوو دەستگیربکەن و داواکراوان لە ڕابردوودا چەکداری گرووپی تیرۆریستی داعش بوون.

لەڕۆژی 2026/8/18 تیرۆریستان ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی فیدراڵ کران، بەپێی تایبەتمەندی شوێنی تاوان بۆ تەواوکردنی ڕێکارەکانی لێکۆڵینەوە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە