riklam

راگه‌یاندن و هۆشیاری سه‌رۆكی بنكه‌ی ئه‌ده‌بی و رووناكبیریی گه‌لاوێژ بەسەردەکەنەوە

ی ن ک 12:48 PM - 2026-08-18
سەردانی وەفدەکە PUKMEDIA

سەردانی وەفدەکە

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 18/8 ‌، وه‌فدێكی مه‌كته‌بی راگه‌یاندن و هۆشیاری به‌ سه‌رپه‌رشتی له‌تیف نێروه‌یی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و لێپرسراوی بۆردی راگه‌یاندنی مه‌كته‌ب، له‌ شاری سلێمانی سه‌ردانی ماڵی سه‌رۆكی بنكه‌ی ئه‌ده‌بی و رووناكبیریی گه‌لاوێژیان كرد.

مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌فدی مه‌كته‌ب هه‌واڵپرسین بوو له‌ باری ته‌ندروستیی به‌ڕێز پ.د.ئیبتیسام ئیسماعیل سه‌رۆكی بنكه‌ی ئه‌ده‌بی و رووناكبیریی گه‌لاوێژ دوای ئه‌وه‌ی مانگی رابردوو له‌ رووداوێكدا تووشی پێكان هات و ته‌ندروستی تێكچوو.

وه‌فدی مه‌كته‌ب له‌ نزیكه‌وه‌ له‌ باری ئێستای ته‌ندروستییان پرسییه‌وه‌ و‌ چه‌پكه‌گوڵی خۆشه‌ویستی و هیوای چاكبوونه‌وه‌ی پێشكه‌شكرد و سڵاوی هه‌ڤاڵانی مه‌كته‌بی راگه‌یاندن و هۆشیارییان پێ گه‌یاند، له‌به‌رامبه‌ردا به‌ڕێزان د.ئیبتسام ئیسماعیل و كاك محه‌مه‌د فه‌تاح -ی هونه‌رمه‌ند و هاژینی به‌ڕێزیان خۆشحاڵی زۆری خۆیان ده‌ربڕی و سوپاسی وه‌فدی مه‌كته‌بیان كرد.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket