riklam

ناوەندی دەرەوەی یەکێتی رێز لە خەباتی چوار هەڤاڵی دەگرێت

کوردستان 04:22 PM - 2026-08-17
هەندرێن مەحمود و دارەوان حاجی حامید و ئارام ئەحمەد براخاس و رزگار محەمەد تایبەت

هەندرێن مەحمود و دارەوان حاجی حامید و ئارام ئەحمەد براخاس و رزگار محەمەد

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

لە بارەگای مەکتەبی کاروباری رێکخراوەیی و بەئامادەبوونی ئەندامانی سەرکردایەتی و هەڤاڵانی ئۆرگانەکان، ناوەندی دەرەوە مەراسیمی رێزلێنانی بۆ چوار هەڤاڵی دەرەوەی وڵات ئەنجام دا، بەمەبەستی دەستخۆشی و هاندان لە رێگەی ئەو هەڤاڵانەوە، خەبات و تێکۆشانی هەموو هەڤاڵانی دەرەوەی وڵات بەرز راگیرا.

لە وتەیەکدا سالار مەحمود ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی ناوەندی دەرەوە رایگەیاند: ساڵانێکی زۆرە یەکێتییەکان لە دەرەوەی وڵات کار و خەباتی گەورە ئەنجام دەدەن و لۆبی بۆ کوردستان دەکەن، لە پرسە نیشتمانییەکاندا لە ریزی پێشەوەی خۆپیشاندان و مانگرتنن و دەنگی بڵندی کوردستانن لە تاراوگە.

لێپرسراوی ناوەندی دەرەوە جەختی لە گۆڕینی میکانیزمی کارکردن کردەوە کە گونجاوبێت لەگەڵ هەلومەرجی ئێستای خەبات لە دەرەوە، هاوکات کۆمەڵی رەوەندی کوردی بە پارچەیەکی تری کوردستان شوبهاند، بەڵام کاریگەرتر لە رووی مرۆیی و هوشیاریی و ئابووریشەوە، کە دەتوانن کاریگەری لەسەر رای گشتی نێودەوڵەتی دروست بکەن.

راشیگەیاند: هەریەک لە هەڤاڵان (هەندرێن مەحمود و دارەوان حاجی حامید و ئارام ئەحمەد براخاس و رزگار محەمەد) لە نمونەی چەندین کادری پێشکەوتووی خاوەن وزەن کە ساڵانێکە لەناو رەوەندی کوردیدا رۆڵی کاریگەر دەبینن و دەستخۆشیان لێ دەکەم، ئەم مەراسیمی رێزلێنانەش وەک هاندانێکی ترە بۆ ئەوان و هەڤاڵانی تری یەکێتی لە دەرەوەی وڵات، پێکەوە بە گڕوتینێکی نوێوە درێژە بە خەباتی خۆمان دەدەین وەک ئەوەی قۆناغەکەو خەڵک لێمان داوا دەکات.

هەر لە مەراسیمەکەدا هەڤاڵانی رێزلێنراو بە کورتی وتەی خۆیان پێشکەشی ئامادەبووان کرد.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket