د.یوسف گۆران: پشتیوانی ناوهندەکانین كه بەپێی پسپۆڕیی جیاواز توێژینه‌وه‌ی زانستی بكات
کوردستان 04:21 PM - 2026-08-17
تایبەت
وێنەیەکى کۆبوونەوەکە
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی
(ی.ن.ك) پێشوازیی له وه‌فدێكی باڵای ناوه‌ندی ئه‌كادیمیی ACNS كرد، كه
ناوه‌ندێكی توێژینه‌وه‌ی نیشتمانییه و له به‌هاری ئه‌مساڵدا دامه‌زراوه و خۆی
وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كی زانستیی نیشتمانیی راگه‌یاندووه.
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 17/8/2026
د.یوسف گۆران لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی (ی.ن.ك) به ئاماده‌بوونی د.ئومێد ره‌فیق
سه‌رۆكی سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاینده‌یی، له شاری سلێمانی پێشوازییان له وه‌فدێكی
باڵای ناوه‌ندی ئه‌كادیمیی توێژینه‌وه‌ی نیشتمانی ACNS كرد، كه
پێكهاتبوو له سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆك و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی و
ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی ناوه‌نده‌كه.
له دیدارێكدا، لێپرسراوی
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی (ی.ن.ك) پیرۆزبایی گه‌رمی له دامه‌زراندنی ناوه‌ندی ئه‌كادیمیی ACNS كرد و
پشتگیریی خۆی و مه‌ڵبه‌ندی دیراسات
و (ی.ن.ك)ی بۆ راگه‌یاند و دوپاتیكرده‌وه كه پشتیوانی له هه‌ر ناوه‌ندێكی
زانستی ده‌كه‌ن كه به‌پێی پسپۆریی جیاواز كار بكات و بۆشایی له توێژینه‌وه
زانستییه‌كاندا پڕ بكاته‌وه، له‌و رووه‌وه لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی دیراسات
وه‌ك نموونه ئاماژه‌ی به كۆمه‌ڵێك بوار و دۆسێ كرد كه توێژینه‌وه‌ی زانستی له
باره‌یانه‌وه وه‌ك پێویست نییه، ئاماده‌یی مهڵبهندهكهشی ده‌ربڕی بۆ ئه‌وه‌ی
له چوارچێوه‌ی پێشكه‌شكردنی پرۆژه‌ی توێژینه‌وه‌ی پێویستدا بۆ كۆمه‌ڵگه و واقعی
كوردستان، هاوكار و پشتیوان بێت بۆ ناوه‌نده‌كه.
له به‌رامبه‌ردا وه‌فده‌كه‌ی
ناوه‌ندی ئه‌كادیمیی توێژینه‌وه‌ی نیشتمانی، تایبه‌تمه‌ندیی ئامانج و ئه‌رك و كاره‌كانی
ناوه‌نده‌كه‌یان روون كرده‌وه و ئاماده‌ییان ده‌ربڕی بۆ هه‌ماهه‌نگی زانستی له‌گه‌ڵ
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی (ی.ن.ك)دا و سوپاسی پێشوازی گه‌رم و سه‌رنج و تێبینییه به
سووده‌كانی مه‌ڵبه‌ندی دیراساتیشیان كرد.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
شەیبانی: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئیسرائیل پچڕاوە
05:44 PM - 2026-08-23 -
عیراق زیندانییە بیانییەکان رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان دەکاتەوە
02:20 PM - 2026-08-23 -
ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی چەند پڕۆژەیاسایەك دەكات
11:59 AM - 2026-08-23 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی فەیزوڵا حەمەڕەش
11:58 AM - 2026-08-23
ئەمانەش ببینە
ی ن ک 08:56 PM - 2026-08-23 سەرۆك بافڵ و حەلبووسی: چارەسەركردنی كێشەكان پێویستی بە بنەمای دەستوورییە
هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 7 دابەش دەكرێت
04:38 PM - 2026-08-23
جوتیارە كوردەكە: تانە لەبڕیارەكەی دادگای كەركوك دەدەین
01:38 PM - 2026-08-23
لیستی مووچەو تەرازووی پێداچوونەوە رادەستی دارایی عیراق كرا
12:28 PM - 2026-08-23
بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی یەكەمین بانكی جینی رووەكیی لەسلێمانی دەكرێتەوە
11:13 AM - 2026-08-23
زۆرترین خوێنراو
-
هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 7 دابەش دەكرێت
کوردستان 04:38 PM - 2026-08-23 -
عیراق زیندانییە بیانییەکان رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان دەکاتەوە
عیراق 02:20 PM - 2026-08-23 -
جوتیارە كوردەكە: تانە لەبڕیارەكەی دادگای كەركوك دەدەین
کوردستان 01:38 PM - 2026-08-23 -
لیستی مووچەو تەرازووی پێداچوونەوە رادەستی دارایی عیراق كرا
کوردستان 12:28 PM - 2026-08-23 -
ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی چەند پڕۆژەیاسایەك دەكات
عیراق 11:59 AM - 2026-08-23 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی فەیزوڵا حەمەڕەش
پرسەنامە 11:58 AM - 2026-08-23 -
بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی یەكەمین بانكی جینی رووەكیی لەسلێمانی دەكرێتەوە
کوردستان 11:13 AM - 2026-08-23 -
لەنێوان عەشق، سیاسەت و بیرەوەریدا
بیروڕا 10:17 AM - 2026-08-23







دابەزێنە

