riklam

چەندین پرۆژەی خزمەتگوزاری لە سلێمانی دەکەونە بواری جێبەجێکردنەوە

کوردستان 03:30 PM - 2026-08-17
یەکێک لە پرۆژەکان راگەیاندنی سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی

یەکێک لە پرۆژەکان

سلێمانی

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، 17ـی ئابی 2026، لەیلا عەلی سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی بە یاوەری یاریدەدەری سەرۆک و لێپرسراوی پڕۆژەکان و نەخشەسازی و دیزاین و لێپرسراوی شەقامی 100 مەتری و کۆمەڵێک لە ئەندازیارانی سەرپەرشتیاری پڕۆژەکان، زنجیرەیەک سەردانی مەیدانی بۆ ژمارەیەک پڕۆژەی خزمەتگوزاریی و ژێرخانی گرنگی شاری سلێمانی ئەنجامدا.

ئامانجی سەردانە، بەدواداچوونی ڕاستەوخۆ بوو بۆ ئاستی پێشکەوتنی کارەکان و ناسینەوەی کۆسپەکانی بەردەم جێبەجێکردنی پڕۆژەکان و هەوڵدان بۆ خێراکردنی تەواوبوونیان، هاوکات لە ماوەی سەردانەکاندا دۆخی جێبەجێکردنی هەر یەک لە پڕۆژەکان بە وردی هەڵسەنگێندرا و لەگەڵ تیمە ئەندازیاری و سەرپەرشتیارەکان گفتوگۆ لەسەر پێداویستییەکان و چارەسەرکردنی کۆسپەکان کرا، بۆ ئەوەی کارەکان بە خێرایی و بە کوالێتییەکی باشتر تەواو بکرێن و بخرێنە خزمەتی هاووڵاتییان.

بەشێک لەو پڕۆژانەی لەلایەن سەرۆکی شارەوانی و تیەمەکەی یاوەری بەسەرکرانەوە بریتی بوون لە:

- هەڵسەنگاندنی دۆخی دوو سایدی شەقامی شارباژێڕ لە فلکەی خوار تونێلی پێشڕەوەوە بە ئاڕاستەی شەقامی سەرەکی هەواری شار بە مەبەستی سەرلەنوێ قیرتاوکردنەوەی لە ڕۆژانی داهاتوودا.
- فراوانکردنی لای ڕاستی شەقامی هەواری شار، لە یەکتربڕی شەقامی شارباژێرەوە، بۆ یەکگرتنەوەی شەقامی هەواری شار و چارەسەرکردنی کێشەی یوتێرنی شەقامەکە.

- پڕۆژەی فراوانکردنی هەردوو لای شەقامی 110م هەواری شار.

- لە نزیکەوە هەڵسەنگاندنی پێگە و دیزاینی یەکتربڕی بەردەم هۆتێل تایتانیک کە لە ئایندەیەکی نزیکدا دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە کە جوڵەی ئۆتۆمبێل لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود سەربەست دەکات و گەڕەکەکانی تویمەلیک و شەقامی بەردەم چاڤیلاند بەخۆیەوە دەبەستێتەوە.

- بەدواداچوون بۆ شوێنی دروستکردنی پردی پەڕینەوەی کارەبایی پیادەڕەو لە بەردەم دادگای سلێمانی.
- هەڵسەنگاندنی شێواز و قۆناغی کارکردن لە ڕۆدەکانی (2، 4، 6) کە پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری بە ناوەندی شاری سلێمانییەوە دەبەستێتەوە بەتایبەت چارەسەرکردن و لابردنی ئەو کۆسپانەی کە لەبەردەم پڕۆژەکەدا هەیە، کە هەندێکیان پەیوەندی بە هاووڵاتییان و هەندێکیشی پەیوەندی بە هەماهەنگی زیاتری فەرمانگە پەیوەندیدارەکانەوە هەیە.

- پڕۆژەی کۆنکرێتکردن و ڕاکێشانی کربستۆن بۆ بەشێک لە کۆڵانەکانی (20) بیستەکانی چوارچرا کە چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket