سەركەوت زەكی: نوێكردنەوەی پەیكەری یەكێتی ئامادەكارییە بۆ هەڵبژاردن و بەهێزكردنی ئۆرگانەكان
ی ن ک 11:29 AM - 2026-08-17
PUKMEDIA
سەركەوت زەكی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەڵبەندی سلێمانیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
سەركەوت زەكی رایدەگەیەنێت: دوای سەركەوتنەكانی هۆڵبژاردن و كۆنگرە، یەكێتی پڕۆسەیەكی گشتگیری بۆ ڕێكخستنەوە و نوێكردنەوەی پەیكەری ڕێكخراوەیی خۆی دەستپێكردووە، ئامانج لەم گۆڕانكارییانەش بەهێزكردنی ئۆرگانەكان، ئامادەكاری بۆ هەڵبژاردن و گونجاندنی حزبە لەگەڵ پڕەنسیپەكانی سۆشیال دیموكرات و داواكارییەكانی كۆمەڵگەدا.
سەركەوت زەكی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەڵبەندی سلێمانیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لەدیدارێكدا كە لەبەشی چاوپێكەوتنی PUKMEDIA دا بڵاوكردەوەتەوە رایگەیاند: یەكێتی پڕۆسەیەكی گشتگیری بۆ ڕێكخستنەوە و نوێكردنەوەی پەیكەری ڕێكخراوەیی خۆی لەسەر بنەمای گۆڕانكارییەكانی دوای ساڵی 2021 و سەركەوتنەكانی یەكێتی لەكۆنگرە و هەڵبژاردنەكاندا دەستپێكردووە، بڕیاری كۆتاییش سەبارەت بە پەیكەرە نوێیەكە لە دوای زنجیرەیەك كۆنفرانسی ناوخۆیی و كۆبوونەوەی دوو ڕۆژەی قەڵاچوالان دراوە.
راشیگەیاند: گۆڕانكارییەكان بەشێك لە مەكتەبەكانی گرتووەتەوە، بەشێوەیەك ژمارەیەك مەكتەب هەڵوەشێنراونەتەوەو لەناو مەكتەبی كاروباری ڕێكخراوەییدا كۆكراونەتەوە، هاوكات مەڵبەندەكان خراونەتە سەر ئاستی پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆكان، هاوكات كۆمیتەكان لەڕووی قەبارەو دەسەڵاتەوە هاوشێوەی مەڵبەندەكانی جارانیان لێهاتووە.
وتیشی: تەواوی دۆسیەكانی (كۆمەڵایەتی، كاروباری حكومەت، و ڕێكخراوە دیموكراتییەكان) هێنراونەتە ناو هەیكەلی مەڵبەند و كۆمیتەكانەوە، هاوكات پەیكەرە نوێیەكە هاوتایە لەگەڵ پرەنسیپەكانی سۆشیاڵ دیموكراتی جیهانی و بەڕەچاوكردنی تایبەتمەندیی كۆمەڵگەی كوردی داڕێژراوە.
سەركەوت زەكی، ئاماژەی بەوەشكرد: لەگۆڕانكارییەكاندا رەچاوكردنی لێهاتوویی و پێكهاتەی ئایینی و نەتەوەیی ناوچەكان (وەك مەسیحییەكان لە سلێمانی و پێكهاتەكان لە كەركووك) كراوەو مامەڵە لەگەڵ ئاوارەكان وەك میوان دەكرێت و كاری رێكخستنیان لەناودا ناكرێت، چونكە دەنگ و جۆگرافیای راستەقینەیان سەر بە ناوچەكانی خۆیانە.
راشیگەیاند: كۆكردنەوەو ئاڕاستەكردنی تەواوی سەرچاوە مرۆییەكانی یەكێتی لەئۆرگانی بەهێزتردا، هەنگاوێكی ڕاستەوخۆیە بۆ سەركەوتن لە ململانێ دیموكراتی و هەڵبژاردنەكاندا، هاوكات جەخت لەوە دەكەینەوە كە كاری حزبی چالاكییەكی ئارەزوومەندانەو خۆبەخشانەیە بۆ بەدیهێنانی ئامانجە سیاسییەكان، نەك ئامڕازێك بۆ دابینكردنی مووچەو جێگرەوەی دامودەزگاكانی حكومەت.
دەقی چاوپێكەوتنەكە لەم لینكەدایە:
سەركەوت زەكی: گۆڕانكارییەكانی یەكێتی جگە لەكەسەكان، پەیكەری رێكخراوەییش نوێدەكاتەوە
PUKMEDIA كوردستانی نوێ
هەواڵی زیاتر
-
شەیبانی: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئیسرائیل پچڕاوە
05:44 PM - 2026-08-23 -
عیراق زیندانییە بیانییەکان رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان دەکاتەوە
02:20 PM - 2026-08-23 -
ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی چەند پڕۆژەیاسایەك دەكات
11:59 AM - 2026-08-23 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی فەیزوڵا حەمەڕەش
11:58 AM - 2026-08-23
ئەمانەش ببینە
ی ن ک 08:56 PM - 2026-08-23 سەرۆك بافڵ و حەلبووسی: چارەسەركردنی كێشەكان پێویستی بە بنەمای دەستوورییە
هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 7 دابەش دەكرێت
04:38 PM - 2026-08-23
جوتیارە كوردەكە: تانە لەبڕیارەكەی دادگای كەركوك دەدەین
01:38 PM - 2026-08-23
لیستی مووچەو تەرازووی پێداچوونەوە رادەستی دارایی عیراق كرا
12:28 PM - 2026-08-23
بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی یەكەمین بانكی جینی رووەكیی لەسلێمانی دەكرێتەوە
11:13 AM - 2026-08-23
زۆرترین خوێنراو
-
هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 7 دابەش دەكرێت
کوردستان 04:38 PM - 2026-08-23 -
عیراق زیندانییە بیانییەکان رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان دەکاتەوە
عیراق 02:20 PM - 2026-08-23 -
جوتیارە كوردەكە: تانە لەبڕیارەكەی دادگای كەركوك دەدەین
کوردستان 01:38 PM - 2026-08-23 -
لیستی مووچەو تەرازووی پێداچوونەوە رادەستی دارایی عیراق كرا
کوردستان 12:28 PM - 2026-08-23 -
ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی چەند پڕۆژەیاسایەك دەكات
عیراق 11:59 AM - 2026-08-23 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی فەیزوڵا حەمەڕەش
پرسەنامە 11:58 AM - 2026-08-23 -
بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی یەكەمین بانكی جینی رووەكیی لەسلێمانی دەكرێتەوە
کوردستان 11:13 AM - 2026-08-23 -
لەنێوان عەشق، سیاسەت و بیرەوەریدا
بیروڕا 10:17 AM - 2026-08-23







دابەزێنە

