riklam

لەڕووداوێكی تەقەكردندا هاووڵاتییەك گیانی لەدەستدا

کوردستان 09:36 AM - 2026-08-17
راگەیاندنی پۆلیسی سلێمانی PUKMEDIA

راگەیاندنی پۆلیسی سلێمانی

سلێمانی

هاووڵاتییەك لەڕووداوێكی تەقەكردندا لەسەر شەقامی مەلیك مەحمود گیانی لەدەستداو پۆلیسی سلێمانیش دەستی بە لێكۆڵینەوە كردووەو رایدەگەیەنێت: هیچ تۆمەتبارێك لەلێپرسینەوەی یاسایی رزگاری نابێت.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: سەعات 10 ئاگاداركراین بەبوونی رووداوێكی تەقەكردن لەسەر شەقامی مەلیك مەحمود كە بەهۆیەوە هاوڵاتییەك بەناوی (چۆمان عوسمان حسێن) لەدایكبووی ساڵ 1981 گیانی لەدەستداوە.

ئەوەشی راگەیاند: دوای گەیشتنی مەفرەزەكانی بەڕێوەبەرایەتیمان لەسەر بڕیاری دادوەر فەرمانی دەستگیركردن بۆ تۆمەتبارانی ئەم ڕووداوە دەرچووە و گەڕان بەدوای تۆمەتباراندا بەردەوامە.

پۆلیسی سلێمانی ئاماژە بەوەشدەكات: هاووڵاتیانی شاری سلێمانی دڵنیا دەكەینەوە كەهیچ تۆمەتبارێك لە دادگاو لێپرسینەوەی یاسایی رزگاری نابێت.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket