riklam

تاڵانییەکانی جومەیلی گەیشتە 20 ملیۆن دۆلار و 60 کیلۆ زێڕ

کوردستان 10:10 AM - 2026-08-16
پارەی دەستبەسەرداگیراو ئاژانسەکان

پارەی دەستبەسەرداگیراو

هەتا ئێستا لە دۆسیەی عەدنان جومەیلیدا بڕی 20 ملیۆن دۆلار و 60 کیلۆگرام زێڕ دەستیبەسەردا گیراوەو گەڕان و لێکۆڵینەوەکانیش بەردەوامی هەیە.

دادوەرێکی لێکۆڵینەوەی دادگای تاوانەکانی نەهێشتنی گەندەڵی ناوەندی، لە راگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند:  لە دۆسیەی تۆمەتباری دەستبەسەرکراو عەدنان جومەیلی بریکاری پێشووی وەزارەتی نەوت بۆ کاروباری پاڵاوتن، لەسەر بنەمای هەماهەنگی لەگەڵ هەرێمی کوردستان، بڕی ٢٠ ملیۆن و ٣٤٠ هەزار دۆلاری ئەمەریکی و ٢٠٠ ملیۆن دیناری عێراقی دەستبەسەردا گیرا، سەرەڕای گەڕاندنەوەی ٦٠ کیلۆگرام زێڕ و دەستبەسەرداگرتنی ٧ ئۆتۆمبێل.

وتیشی: لێکۆڵینەوەکان و بەدواداچوونی کەسانی تێوەگلاوی تر، تا تەواوکردنی رێکارە یاساییەکان بەرامبەریان و گەڕانەوەی موڵ و ماڵی گشتی بەردەوام دەبێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە پێشتر حەیدەر عەبوودی، وتەبێژی حكومەتی عیراق لەچاوپێككەوتنێكدا ئاماژەی بەوەكرد لە ئۆپەراسیۆنەكانی ئەم دواییەی دژی گەندەڵی 206 ملیار دینار، 141 ملیۆن دۆلار و 500 كیلۆ زێڕ داهات بۆ دەوڵەت گەڕێنراوەتەوە، لێكۆڵینەوەكانیش لە دۆسییەكانی گەندەڵی بەردەوام دەبن.

سەرجەم ئەم پرۆسانەش لە چوارچێوەی هەوڵەکانی عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی نوێی عیراقە، بۆ گێڕانەوە موڵک و داهاتی دەوڵەت و دەستگیرکردن و سزادانی تۆمەتباران لە ئاستە باڵاکانی دەسەڵات و بەکارهێنانەوەی لەپێناو بەرژەوەندی گشتی.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket