riklam

لە خانەقین بەهۆی شەڕی دوو بنەماڵەوە دوو کەس کوژران

کوردستان 01:34 PM - 2026-08-12
پردی ئەڵوەند لە خانەقین PUKMEDIA

پردی ئەڵوەند لە خانەقین

ئەمڕۆ 12ی8ی2026، لە گوندێکی سنووری خانەقین، بەهۆی شەڕی دوو بنەماڵەوە، دوو کەس کوژران و کەسێکی دیکەش بریندار بوو، هێزە ئەمنییەکانیش دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە کردووە


د. شوان شاکر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی خانەقین، راگەیاند: لە گوندی 'مەعدانەکان'ـی رۆژئاوای خانەقین، بەهۆی شەڕی دوو خێزانەوە، دووکەس کوژراون و کەسێکی دیکەش برینداربوو.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی خانەقین ئاماژەی بەوەشدا: کوژراوەکان کچێکی تەمەن 15 ساڵ و ئەوی دیکەش پیاوێکی تەمەن 40 ساڵە و بەڕەگەز عەرەبن.

تەرمی هەردوو کوژراوەکە، رەوانەی پزیشکی داد کراوە و بریندارەکەش لەژێر چاودێریدایە.

تاوەکو ئیستا هۆکاری شەڕەکە ئاشکرا نەکراوە، بۆیە هێزە ئەمنییەکان بە گەیشتنیان بە شوێنی رووداوەکە، دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket