سەعات 12ی ئەمشەو دەروازەی ناونووسین بۆ حەج دادەخرێت
کوردستان 09:45 PM - 2026-08-10
ئەرشیفی PUKMEDIA
حاجیانی هەرێم
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: پڕۆسەی ناونووسینی حەج بە شێوەیەكی خۆڕایی و دیجیتاڵی بەڕێوەچوو و سەعات 12ی ئەمشەو دەروازەكە بە یەكجاری دادەخرێت، ئاماژەی بەوەشدا كە تائێستا نزیكەی 73 هەزار هاووڵاتی فۆڕمیان پڕكردووەتەوە و پاش تەواوبوونی كاتەكەش، قۆناغی پشكنینی ناوەكان و دیاریكردنی وادەی تیروپشك دەستپێدەكات.
كاروان ستونی، وتەبێژی حەج و عەمرەی هەرێم، بەوێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: لە 21ی تەممووزەوە راگەیەندرا و هاووڵاتییان بە خۆڕایی ناوی خۆیان تۆمار كرد، ئەمڕۆش دوای درێژكردنەوەی وادەكە، دوا مۆڵەتە و سەعات 12ی شەو دەروازەكە دادەخرێت.
سەبارەت بە ژمارەی بەشداربووان، كاروان ستوونی رایگەیاند: تا ئێستا نزیكەی 73 هەزار فۆرم پێشكەش بە دەروازەی حەج كراوە و رۆژانە بە لانی كەم 1500 كەس فۆرمیان پڕ كردووەتەوە، بڕیار بوو تاوەكو 5ی ئاب ناونووسین بەردەوام بێت، بەڵام لەسەر داواكاری خەڵك وادەكەمان درێژ كردەوە.
لەبارەی شەفافییەت و پاراستنی مافی هاووڵاتیان، كاروان ستوونی روونی كردەوە: مافی كەس ناخورێت، چونكە پێناسی دیجیتاڵی هەر كەسێك كە تۆمار دەكرێت، ناتوانرێت دووبارە بنووسرێتەوەو هاووڵاتییان دەتوانن لە رێگەی ئەپڵیكەیشنی KRDPASS خزمەتگوزارییەكانی حەج بەكاربهێنن و هەر لەوێشەوە ئاگاداری ئەنجامی تیروپشكەكان بن.
ئەمەش لەكاتێكدایە، بڕیارە دوای داخرانی دەروازەكە لە ئەمشەودا، قۆناغی پشكنینی ناوەكان دەستپێبكات و دواتر وادەیەك بۆ ئەنجامدانی تیروپشك بۆ دیاریكردنی ناوی ئەو كەسانە رابگەیەنرێت كە بۆ حەجی ئەمساڵ سەفەر دەكەن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
دوو ئاگر لە سنوورى شارباژێڕ کەوتەوە و کۆنتڕۆڵ کرا
01:47 PM - 2026-09-09 -
یەک بەرمیل نەوتی برێنت لە 100 دۆلار نزیک دەبێتەوە
09:46 AM - 2026-09-09 -
لە بەریتانیا هەزار و 477 گەشتی ئاسمانی هەڵوەشانەوە
09:23 AM - 2026-09-09 -
دەستەی دەستپاکی دەستی بەسەر 94 بەڵگەنامە و سامانێکی زۆردا گرت
04:10 PM - 2026-09-08
ئەمانەش ببینە
سەرۆککۆمار گەیشتە شاری کەربەلا
10:33 AM - 2026-09-09
سوپای پاسداران بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکا لە ئوردن دەکاتە ئامانج
10:03 AM - 2026-09-09
پەرلەمانی عیراق خوێندنەوە بۆ پڕۆژەیاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دەکات
09:43 AM - 2026-09-09
کارکردن لە پرۆژەی بەنداوی باوەنوور بەردەوامە
10:57 PM - 2026-09-08
زۆرترین خوێنراو
-
پەرلەمانی عیراق خوێندنەوە بۆ پڕۆژەیاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دەکات
عیراق 09:43 AM - 2026-09-09 -
لە بەریتانیا هەزار و 477 گەشتی ئاسمانی هەڵوەشانەوە
جیهان 09:23 AM - 2026-09-09 -
کارکردن لە پرۆژەی بەنداوی باوەنوور بەردەوامە
کوردستان 10:57 PM - 2026-09-08 -
ئەمریکا سزای نوێ بەسەر کەرتی فڕۆکەوانی ئێران-دا دەسەپێنێت
جیهان 08:28 PM - 2026-09-08 -
وەفدێکی هەرێمی کوردستان بۆ رێککەوتن لەسەر بودجەی 2027 گەیشتە بەغدا
کوردستان 05:35 PM - 2026-09-08 -
دەستەی دەستپاکی دەستی بەسەر 94 بەڵگەنامە و سامانێکی زۆردا گرت
عیراق 04:10 PM - 2026-09-08 -
قوباد تاڵەبانی سەرەخۆشی لە حاجی كەریم حاجی ئەحمەد بابۆڵی دەكات
پرسەنامە 03:14 PM - 2026-09-08 -
قوباد تاڵەبانی ماڵئاوایی لە باڵیۆزی روسیا لە عیراق دەکات
کوردستان 02:27 PM - 2026-09-08



.png)
.png)

.jpg)
دابەزێنە

