سبەینێ پەرلەمانی تورکیا دەنگ لەسەر رەشنوسی بەهێزکردنی پشتیوانی نیشتیمانی دەدات
کوردستان 03:43 PM - 2026-08-09
AA
پەرلەمانی تورکیا
سبەینێ پەرلەمانی
تورکیا دوای پشوودان دانیشتنەکانی دەستپێدەکاتەوە و بڕیارە دەنگ لەسەر رەشنوسی یاسای بەهێزکردنی پشتیوانی
نیشتیمانی و تێکەڵاو بوونی کۆمەڵایەتی، بدات کە لە 12 مادە پێکهاتووە.
سبەی دووشەممە 10ی8ی2026،جارێکی
دیکە پەرلەمانی تورکیا دەرگاکانی بەڕووی کاری یاساداناندا دەکاتەوە و لە یەکەم
کارنامەی پەرلەمانی تورکیادا،رەشنوسی یاسای بەهێزکردنی پشتیوانی نیشتیمانی دەخاتە دانگدانەوە.
بەپێی زانیارییەکان،
لایەنە سیاسیەکان لەسەر ناوەڕۆکی پڕۆژە
یاسایە ڕێککەوون، بۆیە ئەگەری پەسەندکردنی نزیکە.
تا ئێستا پارتی
داد و گەشەپێدان (ئاکەپە)، پارتی بزووتنەوەی نەتەوەپەرست (مەهەپە)، پارتی
دیموکراسی و یەکسانی گەلان (دەم پارتی) و پارتی خۆشگوزەرانی نوێ (یەنی پارتی)
ڕەشنووسەکەیان ئیمزا کردووە .
ئەمەش
لەکاتێکدایە، رەشنوسەکە لە 12 مادە پێکهاتووە، بەپێی
رەشنوسەکە، پێویستە ئەو ئەندامانەی پارتی كرێكارانی كوردستان کە دەیانەوێت
سودمەندبن لە پەیڕەوەکە، لەماوەی شەش مانگدا داواکاری پێشکەش بکەن.
هەروەها ئەو
تاوانانەی کە پێش ساڵی 2005 بە زیندانی هەتاهەتایی قورس یان زیندانی هەتاهەتایی
سزا دەدرێن، لە چوارچێوەی ئەم یاسایە بێبەشن.
هاوکات، ئەو
تاوانانەی سزای کەمتر لە 15 ساڵ زیندانییان لەسەرە، سزای دواخستنی پێنج ساڵیان
بەسەردا جێبەجێ دەكرێت، هەروەها ئەو تاوانانەی سزای زیاتر لە 15 ساڵ زیندانییان
لەسەرە، سزای دواخستنی دە ساڵیان بەسەردا جێبەجێ دەكرێت، دوای ئەوە سزاکە
هەڵدەوەشێتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
شەیبانی: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئیسرائیل پچڕاوە
05:44 PM - 2026-08-23 -
عیراق زیندانییە بیانییەکان رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان دەکاتەوە
02:20 PM - 2026-08-23 -
ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی چەند پڕۆژەیاسایەك دەكات
11:59 AM - 2026-08-23 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی فەیزوڵا حەمەڕەش
11:58 AM - 2026-08-23
ئەمانەش ببینە
ی ن ک 08:56 PM - 2026-08-23 سەرۆك بافڵ و حەلبووسی: چارەسەركردنی كێشەكان پێویستی بە بنەمای دەستوورییە
هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 7 دابەش دەكرێت
04:38 PM - 2026-08-23
جوتیارە كوردەكە: تانە لەبڕیارەكەی دادگای كەركوك دەدەین
01:38 PM - 2026-08-23
لیستی مووچەو تەرازووی پێداچوونەوە رادەستی دارایی عیراق كرا
12:28 PM - 2026-08-23
بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی یەكەمین بانكی جینی رووەكیی لەسلێمانی دەكرێتەوە
11:13 AM - 2026-08-23
زۆرترین خوێنراو
-
هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 7 دابەش دەكرێت
کوردستان 04:38 PM - 2026-08-23 -
عیراق زیندانییە بیانییەکان رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان دەکاتەوە
عیراق 02:20 PM - 2026-08-23 -
جوتیارە كوردەكە: تانە لەبڕیارەكەی دادگای كەركوك دەدەین
کوردستان 01:38 PM - 2026-08-23 -
لیستی مووچەو تەرازووی پێداچوونەوە رادەستی دارایی عیراق كرا
کوردستان 12:28 PM - 2026-08-23 -
ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی چەند پڕۆژەیاسایەك دەكات
عیراق 11:59 AM - 2026-08-23 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی فەیزوڵا حەمەڕەش
پرسەنامە 11:58 AM - 2026-08-23 -
بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی یەكەمین بانكی جینی رووەكیی لەسلێمانی دەكرێتەوە
کوردستان 11:13 AM - 2026-08-23 -
لەنێوان عەشق، سیاسەت و بیرەوەریدا
بیروڕا 10:17 AM - 2026-08-23







دابەزێنە

