riklam

ڕفعەت عەبدوڵاو د.محەمەد سابیر: مێژووی سەرۆك مام جەلال دۆكیۆمێنت بكرێت

ی ن ک 03:31 PM - 2026-08-09
سەردانی سەرۆكی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی بۆ مەكتەبی سیاسیی یەكێتی راگەیاندنی جێگری سەرۆكی یەكێتی

سەردانی سەرۆكی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی بۆ مەكتەبی سیاسیی یەكێتی

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

رۆژی 9ی ئابی 2026، ڕفعەت عەبدوڵا، جێگری سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، پێشوازی لەباڵیۆز د. محەمەد سابیر، سەرۆكی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی و وەفدێكی یاوەری كرد.

لەدیدارەكەدا كەهەریەك لەیوسف زۆزانی تێكۆشەری دێرین و ستران عەبدوڵا لێپرسراوی سكرتاریەتی مەكتەبی سیاسی ئامادەیبوون، هەردوولا جەختیان كردەوە دۆكیۆمێنتكردن و كۆكردنەوەی مێژووی دەوڵەمەندو جیهانبینی سەرۆك مام جەلال و پاراستن و ئەرشیفكردنی پێویستییەكی گرنگە بۆ ئەوەی وەبەرهێنان لەدونیابینی و سەرمایە مێژووییە بەنرخەكەیدا بكرێت.

هاوكات سەرۆكی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی ئەم سەردانەی بە گرنگزانی بۆ ئاڵوگۆڕی ئەزموون و بیرۆكە لەبواری رۆشنبیری، كولتووری، كۆمەڵایەتی، هۆشیاریی كۆمەڵگە و ژینگە.

 لە بەشێكی دیكەی دیدارەكەدا جێگری سەرۆكی یەكێتی ئامادەیی و هاوكاریی خۆی و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی بۆ پەرەپێدانی دامەزراوەكە دەربڕی و دامەزراوەكەشی بە پێویستی و گرنگییەكی ئەم قۆناغە وەسف كرد و  سوپاس و پێزانینی خۆیانی بۆ كارەكانی رابردووی دامەزراوەكە دەربڕی.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket