riklam

سەرۆک بافڵ بۆ پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان: یەکێتی بەڕێزەوە لە خەبات و مێژووتان دەڕوانێت

کوردستان 04:43 PM - 2026-08-08
بافڵ جەلال تاڵەبانی و محەمەدی حاجی مەحمود نوسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆک بافڵ

بافڵ جەلال تاڵەبانی و محەمەدی حاجی مەحمود

سەرۆک بافڵ

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەبۆنەی یادی 50 ساڵەی دامەزراندنی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان-ەوە. پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرۆکی پارتەکە دەکات و رایدەگەیەنێت: یەکێتی بە چاوی رێزەوە لە خەبات و رۆڵی مێژووی ئێوە و پارتە تێکۆشەرەکەتان دەڕوانێت کە بەشێکن لە مێژووی شۆڕشی نوێ و بزووتنەوەی رزگاریخوازیی گەلی کورد.

دەقی پەیامەکە:

بەڕێز کاک محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان

بەبۆنەی یادی 50 ساڵەی دامەزراندنی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، لە دڵەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی بەڕێزتان و سەرکردایەتی و ئەندام و لایەنگرانتان دەکەین و هیوای سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازین.

یەکێتی بە چاوی رێزەوە لە خەبات و رۆڵی مێژووی ئێوە و پارتە تێکۆشەرەکەتان دەڕوانێت کە بەشێکن لە مێژووی شۆڕشی نوێ و بزووتنەوەی رزگاریخوازیی گەلی کورد.

لەم رۆژەدا جەخت لە بەردەوامی و بەهێزترکردنی پەیوەندی نێوانمان دەکەینەوە بۆ کارکردنی پێکەوەیی و هەنگاونان بۆ باشترکردنی دۆخی هەرێمی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەکان، لەپێناو وڵاتەکەمان.

بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket