riklam

بەدواداچوون بۆ شکانی بۆری ئاوی دووکان ـ سلێمانی دەکرێت

کوردستان 04:04 PM - 2026-08-08
بەدواداچوونێکی مەیدانیی سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی

بەدواداچوونێکی مەیدانیی

سلێمانی

پاش شکانی بۆری دووکان ـ سلێمانی، سەرۆکی شارەوانی و وەفدێکی یاوەری بەدواداچوونێکی مەیدانییان بۆ هۆکاری شکانی بۆرییەکە کرد.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 8ی8ی2026، لەیلا عومەر سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی، بە یاوەریی قائیمقامی سلێمانی و بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی و بەڕێوەبەری شارەوانیی ڕاپەڕین، بەدواداچوونێکی مەیدانییان بۆ هۆکاری شکانی بۆرییەکە کرد.

هاوکات، سەرۆکی شارەوانی داوای لە کۆمپانیاکان و هاووڵاتییان کرد، پێش دەستپێکردنی هەر پڕۆژە و کارێک مۆڵەتی رەسمیی وەربگرن بۆ پاراستنی ژێرخانی شارەکە و ڕوونەدانی ڕووداوی نەخوازراو، بەپێچەوانەوە سەرپێچیکاران ڕووبەڕوی ڕاگرتنی کارەکانیان و سزای توندی یاسایی و دارایی دەبنەوە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket